سه‌در داواى لادانى  فالح فه‌یاز ده‌كات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ساڵح محه‌مه‌د عێراق ناسراو به‌ "وه‌زیرى سه‌در" پێنج داواكارى پێشكه‌ش به‌ مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق و فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كانى عێراق ده‌كات، یه‌كێك له‌وان لادانى فالح فه‌یازى سه‌رۆكه‌ى ده‌سته‌ى میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبییه‌.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ یه‌كى ئه‌یلوول /2022 ساڵح محه‌مه‌د عێراقى كه‌ گوایه‌ كه‌سێكى نزیكى موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌دره‌، له‌ تویته‌ر په‌یامێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و له‌ پێنج  خاڵ كۆمه‌ڵێك داواكارى له‌ مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق و فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كانى عێراق ده‌كات.

یه‌كه‌میان لادانى فالح فه‌یازه‌ له‌ سه‌رۆكایه‌تى حه‌شدى شه‌عبى، ئه‌مه‌یش به‌ سێ هۆكار یه‌كه‌میان كه‌سێكى حزبییه‌، دووه‌میان كه‌سایه‌تییه‌كى به‌هێزى نییه‌ و بیركردنه‌وه‌یه‌كى سه‌ربازى نییه‌، سێیه‌میش بۆ پۆسته‌كه‌ شیاو نییه‌.

دووه‌میان ده‌ركردنى بڕیارێك بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئه‌و هێزانه‌ى حه‌شدى شه‌عبى كه‌ "رۆڵه‌كانى گه‌ل ده‌كوژن" سێیه‌م داواكارى "وه‌زیره‌كه‌ى سه‌در" ئه‌وه‌یه‌ هێزه‌كانى حه‌شد له‌ ناوچه‌ى سه‌وز دووربخاته‌وه‌ و دواتریش له‌ بازگه‌كان دووریان بخاته‌وه‌. 

له‌ خاڵى كۆتاییش داوا له‌ مسته‌فا كازمى ده‌كات پاڵپشتى هه‌ندێك هێزى حه‌شدى شه‌عبى بكات له‌ ناوچه‌ رزگاركراوه‌كان.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین