داواى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى كازمى ده‌كرێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

موختار مووسه‌وى سه‌ركرده‌ له‌ هاوپه‌یمانى فه‌تح كه‌ هادى عامرى سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات، له‌ لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى داواى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران ده‌كات و پێیوایه‌ كازمى له‌ به‌رانبه‌ر پێكدادانه‌ چه‌كدارییه‌كان رۆڵى ته‌ماشاكه‌ر ده‌بینێ.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ یه‌كى ئه‌یلوول/2022 موختار مووسه‌وى له‌ لێدوانێكى بۆ ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى، داواى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق و فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان ده‌كات. ئه‌م داوایه‌ش دواى رووداوه‌كانى شه‌وى رابردوو دێت، كه‌ به‌ هۆى پێكدادانى چه‌كدارانى میلیشیاكانى سه‌رایا سه‌لام و عه‌سائیبى ئه‌هلى حه‌ق چوار كه‌س له‌ به‌سڕه‌ كوژران.

مووسه‌وى ده‌ڵێ، "سه‌رۆك وه‌زیران رۆڵى ته‌ماشاكه‌رى بینوه‌ له‌ پێكدادانه‌ چه‌كدارییه‌كانى به‌سڕه‌ و به‌غدا، كازمى هیچ رۆڵێكى له‌ سه‌پاندنى یاسا و قه‌ده‌غه‌كردنى چه‌كى نایاسایى نه‌بووه‌". ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ى فه‌تح باس له‌وه‌ ده‌كات حكومه‌تى كازمى له‌ ته‌واوى ماوه‌كه‌ى نه‌یتوانه‌وه‌، دیارده‌ى چه‌كدارى نایاسایى كه‌م بكاته‌وه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین