وه‌زیره‌كه‌ى سه‌در ده‌ركه‌وته‌وه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ساڵح محه‌مه‌د عێراقى كه‌ به‌ وه‌زیرى سه‌در ناسراوه‌ و ئه‌كاونتێكى له‌ تویته‌ر هه‌یه‌، هه‌رچه‌نده‌ دوێنێ ئه‌كاونته‌كه‌ى داخستبوو، به‌ڵام ئه‌مڕۆ جارێكى تر ده‌ركه‌وته‌وه‌ و داوا له‌ ته‌واوى میلیشیاكانى حەشد و سه‌در ده‌كات له‌ ناوچه‌ى سه‌وزى به‌غدا بكشێنه‌وه‌.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 30 /ئاب/2022 ساڵح محه‌مه‌د عێراقى كه‌ گوایه‌ كه‌سێكى نزیك له‌ سه‌دره‌ و به‌ ناوى ئەو په‌یامه‌كان بڵاوده‌كاته‌وه‌، له‌ ئه‌كاونتى خۆى له‌ تویته‌ر په‌یامێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و تێیدا داوا له‌ میلیشیاكانى حەشد و سه‌در ده‌كات له‌ ته‌واوى ناوچه‌ى سه‌وز بكشێنه‌وه‌ و بارودۆخى ئه‌منى راده‌ستى  هێزه‌ عێراقییه‌كان بكه‌ن.

ساڵح عێراقى دوێنێ دواى بڕیاره‌كه‌ى موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در، كه‌ بڕیارى دووركه‌وتنه‌وه‌ى یه‌كجاریى له‌ سیاسه‌ت دا، ئه‌كاونته‌كه‌ى له‌ تویته‌ر داخست.

ئه‌مڕۆ موقته‌دا سه‌در له‌ كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى داواى له‌ لایه‌نگرانى كرد، كۆتایى به‌ مانگرتن و ناڕه‌زاییه‌كانى ناوچه‌ى سه‌وز بهێنن.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین