كازمى : ماقووڵ نییه‌ ته‌نگژه‌كانى عێراق چاره‌سه‌رییان نه‌بێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق له‌ كۆنگره‌ى ئیسلامى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندوتیژى دژ به‌ ژنان له‌ وتارێكدا باسى ته‌نگژه‌ى سیاسى عێراق كرد و گوتى، "ماقووڵ نییه‌ ته‌نگژه‌كانى عێراق چاره‌سه‌رییان نه‌بێت".

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 27/ ئاب/2022 مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق له‌ میانه‌ى به‌شداربوونى له‌ كۆنگره‌ى ئیسلامى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندوتیژى دژ به‌ ژنان، كه‌ له‌ به‌غدا به‌ڕێوه‌چوو، له‌ وتارێكدا باسى له‌ ته‌نگژه‌كانى عێراق كرد و گوتى، "ماقووڵ نییه‌ ته‌نگژه‌ سیاسییه‌كان له‌ عێراق چاره‌سه‌رییان نه‌بێت، هه‌میشه‌ چه‌ند رێگه‌یه‌ك هه‌یه‌، یان رێگه‌ى ته‌نگژه‌ و ئاژاوه‌ و ململانێى سیاسى و هه‌ڕه‌شه‌ى ئاشته‌وایى كۆمه‌ڵایه‌تى، یان رێگه‌ى سه‌قامگیرى و ئاسایش". كازمى دواتر باس له‌وه‌ ده‌كات هه‌ندێك كه‌س ده‌یانه‌وێ نائومێدى به‌ناو كۆمه‌ڵگه‌ى عێراق بڵاوبكه‌نه‌وه‌، وا نیشان بده‌ن كه‌ ته‌نگژه‌ى ئێستاى عێراق چاره‌سه‌رى نییه‌.

كازمى دوو نموونه‌ له‌ ته‌نگژه‌ ده‌هێنێته‌وه‌ كه‌ پێشتر له‌ عێراق هه‌بوون و ئێستا خه‌ریكه‌ نامێنن، یه‌كه‌میان ته‌نگژه‌ى ئه‌منى و ئه‌ویتر ته‌نگژه‌ى ئابوورییه‌. كازمى دووپاتى ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ده‌بێت لایه‌نه‌كان گفتوگۆ و دانوستاندن بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى چاره‌سه‌رى ته‌نگژه‌ى ئێستا بكه‌ن.

له‌ مانگى تشرینى یه‌كه‌مى ساڵى رابردوو هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى عێراق ئه‌نجام درا، كه‌چى تا ئێستا حكومه‌ت پێكنه‌هاتووه‌، ئه‌مه‌یش به‌هۆى ته‌نگژه‌ى سیاسى و ناكۆكى لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان. 
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین