سامانە سروشتییەکان: نامەکەی سۆمۆ دژى نەوتى کوردستان پشت بە بۆچوونێکی سیاسی دەبەستێت
نوچەنێت:
ئەمڕۆ شەممە (27/ئاب/2022) وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، لەسەر ئەو نوسراوەى کۆمپانیاى نەوتى عێراق (سۆمۆ) کە تێیدا، "هەڕەشەی ڕێکاری یاسایی دژی کڕیاران و بازرگانیکەرانی نەوتی بەرهەم هێنراوی هەرێمی کوردستان دەکات" لە ڕاگەیێندراوێکدا بە توندى وەڵامى ئەو کۆمپانیایە دەداتەوە.
لە ڕاگەیێندراوەکەى وەزارەتى سامانە سروشتییەکاندا هاتووە، "نامەکەی سۆمۆ هیچی تر نییە لە دڵۆپێکی دیکە لە رژاندنی زانیاری ناڕاست کە لەلایەن کۆمپانیاکەی دەوڵەتی فیدراڵیەوە بڵاوکراوەتەوە وەک بەشێک لە شەڕێکی سیاسی. شەڕێک کە بەداخەوە هەوڵێکی هەندێک لایەنە لە بەغدا بۆ تێکدانی دەستووری فیدراڵی عێراق."
دەقى ڕاگەیێندراوەکەى وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان
حکومەتی هەرێمی کوردستان بە توندی ئیدانەی ئەو نووسراوە دەکات کە لە 23ی ئابی 2022، لەلایەن کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) دەرچووە، کە هەڕەشەی ڕێکاری یاسایی دژی کڕیاران و بازرگانیکەرانی نەوتی بەرهەم هێنراوی هەرێمی کوردستان دەکات.
نامەکەی سۆمۆ هیچی تر نییە لە دڵۆپێکی دیکە لە رژاندنی زانیاری ناڕاست کە لەلایەن کۆمپانیاکەی دەوڵەتی فیدراڵیەوە بڵاوکراوەتەوە وەک بەشێک لە شەڕێکی سیاسی. شەڕێک کە بەداخەوە هەوڵێکی هەندێک لایەنە لە بەغدا بۆ تێکدانی دەستووری فیدراڵی عێراق. ههروهها مهبهست له نامهكه تێكدانی بهردهوامی دیالۆگی نیازپاكییه له نێوان حكومهتی ههرێمی كوردستان و حكومهتی فیدراڵ. ئەو دیالۆگەی کە هەوڵدەدات پلانێک بۆ بەڕێوەبردنی داهاتووی سەرچاوە و داهاتەکانی وزەی عێراق بەگوێرەی دەستووری فیدراڵی دابنێت و رێکبکەوێت.
نامەکەی سۆمۆ پشت بە بۆچوونێکی سیاسی دەبەستێت کە لەلایەن پانێڵێکی پارێزەرەوە کە خۆیان وەک "دادگای باڵای فیدراڵی عێراق" نیشان دەدەن.
بەڵام دادگای باڵای فیدراڵی بوونی نییە لە عێراق و بڕیاری پابەندکەر نییە. ئەمەش لەبەرئەوەی هێشتا دادگای باڵای فیدراڵی بەپێی دەستووری فیدراڵی پێکنەهاتووە لە عێراق. بۆیە ئەم پانێڵە لە بەغدا دادگای باڵای فیدراڵی نییە و بۆچوونەکانی پانێڵی خۆنمایشکەرەکان هیچ قورسایییەکی یاسایییان لە عێراق و شوێنەکانی دیکەدا نییە. بۆچونی پێچەوانە، وەک چۆن سۆمۆ و ئەوانی دیکە لە بەغدا دەیکەن، بریتییە لە فێڵکردنێك. فێڵێك کە دەستوور تێکدەدات و هەڕەشە لە دەوڵەتی عێراق دەکات. ئەم هێرشە سیاسییە بۆ سەر دەستووری فیدراڵی عێراق، پاڵنەرێکیشە بۆ گەڕانەوەی عێراق بۆ دەسەڵاتی بێ سنووری مەرکەزی کە سەردەمێکی ترسناکی ڕابردوومان وەبیردەهێنتەوە.
مادەی ٩٢(٢)ی دەستووری عێراق داوا دەکات لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق یاسایەك دەربکات بە زۆرینەی دوو لەسەر سێی ئەندامانی بۆ دیاریکردنی کارەکانی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق. تا ئێستا هیچ یاسایەکی لەو جۆرە دەرنەچووە. بۆیە دادگای باڵای فیدراڵی عێراق بەپێی دەستووری عێراقی دانەمەزراوە. ئەو پارێزەرانەی لەم پانێڵە کە ڕای ١٥ی شوباتی ٢٠٢٢یان دەرکردووە، هیچ دەسەڵاتێکی دەستووریان نییە بۆ ئەنجامدانی ئەو کارە.
حکومەتی هەرێمی کوردستان نە ڕەزامەندی دەربڕیوە و بێدەنگ بووە. لە 15ی شوباتی 2022، ڕۆژی بڕیاری بەناو دادگای باڵای فیدراڵی عێراق، حکومەت بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و بڕیارەکەی بە ناڕەوا و نادەستوور و ناشەرعی وەسف کرد.
رۆژی 28ی شوباتی 2022 بەیاننامەیەكی هاوبەش لە نێوان سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان و پەرلەمانی هەرێمی كوردستان و ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی كوردستانەوە بڵاوكرایەوە. بەیاننامەکە لەلایەن سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانەوە پشتیوانی لێکرابوو. لە بەیاننامەکەدا بڕیاری بەناو دادگای باڵای فیدراڵی عێراق بە نادەستووری وەسف کراوە و داوای دامەزراندنی دادگای باڵای فیدراڵی عێراقی شەرعی کراوە بە پێی ماددەی ٩٢ی دەستوور. لە مانگی ئازاردا لێدوانی هاوشێوەی بەدوای خۆیدا هێنا.
لە 4ی حوزەیرانی 2022، ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی كوردستان بەیاننامەیەكی دیكەی بڵاوكردەوە و تیایدا خستەڕوو كە دادگای باڵای فیدراڵی لە عێراق بەپێی دەستووری عێراقی دانەمەزراوە، و ئەو دەزگایە کە بڕیاری 15ی شوباتی 2022ی دەركردووە هیچ دەسەڵاتێكی دەستووری نەبووە بۆ ئەنجامدانی ئەو كارە. هەروەها بەڕێوەبردنی هەموو کێڵگەکانی نەوت و غازی هەرێمی کوردستان دەکەوێتە ژێر دەسەڵاتی تایبەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان، و یاسای نەوت و غازی کوردستان بەپێی بڕگەکانی دەستووری فیدراڵی عێراق دامەزراوە. ئەنجوومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان دەزگایەکی سەربەخۆیە و پێکهاتووە لە یاساناسە پێشەنگەکانی هەرێمی کوردستان.
رۆژی 5ی حوزەیرانی 2022، حكومەتی هەرێمی كوردستان دەستی بە دۆسیەی دادگایی کرد دژی وەزیری نەوتی حکومەتی فیدراڵ لە دادگاکانی هەرێمی کوردستان. حکومەتی هەرێمی کوردستان لەم دۆسیەدا داوای ڕاگەیاندنی گشتگیری دەستوری بوونی یاسای نەوت و غازی کوردستان و ناشەرعییەتی ڕای ئەو پانێلە دەکات کە وا خۆی نیشان دەدات کە دادگای باڵای فیدراڵییە.
نە سۆمۆ و نە هیچ لایەنێکی دیکە لە بەغدا هەوڵی سەلماندنی شەرعیەتی دادگای باڵای فیدراڵی بەناو دادگا نەداوە. لەبەرئەمەش دادگای باڵای فیدراڵی دیارە ناشەرعییە.
هەموو کەس و لایەنێك ئەم ناڕەحەتییە لەناو عێراقدا تێدەگات، بەڵام ڕەنگە لە دەرەوەی عێراق کەمتر هەستی پێبکەن. بە لەبەرچاوگرتنی لاوازییە کوشندەکانی ناو دامەزراوەکانی بەغدا، و لاوازییە کوشندەکانی ئارگیومێنتەکانی بەغدا، ستراتیژی بەغدا ئەوەیە چیرۆکێک دروست بکات بۆ دروستکردنی نادڵنیایی لەناو بازاڕی نێودەوڵەتی بەرامبەر نەوتی هەرێمی کوردستان. بۆیە ئەم بەیاننامە و هەڕەشانەی بەغدا دەبێت بەو شێوەیە تێبگەین و ڕەت بکرێنەوە، و بە ڕوونی و بێ دوو دڵی لە دەستووری فیدراڵ و ئومێدی گەلی عێراقدا دەبینرێت کە عێراق وەک کۆمارێکی فیدراڵی ڕاستەقینە بمێنێتەوە.
مافی هەرێمی کوردستان بۆ پەرەپێدان و بەرهەمهێنانی سەرچاوەکانی هایدرۆکاربۆن لە سنووری هەرێم بەردەوامە وەک لە دەستووری فیدراڵی و یاسای کوردستاندا هاتووە. حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوامە لە بەرهەمهێنان و ناردن و فرۆشتن و پاڵاوتنی و بەکارهێنانی نەوتی هەرێمی کوردستان، و پێشبینیش دەکرێت بەرهەمهێنان زیاد بکات.
حكومهتی ههرێمی كوردستان به تهواوی پابهنده به پرۆسهی ناوبژیوانی و گفتوگۆ بۆ چارهسهركردنی ناكۆكییه ههڵواسراوهكان لهگهڵ حكومهتی فیدراڵ له بارهی بهڕێوهبردنی نهوت و گاز له عێراق. ئەو ناکۆکییانە وەک هەر جیاوازییەکی تری بیروڕا دەبێت بە پێی دەستووری فیدراڵی و مافە دەستوورییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان و هەموو عێراق چارەسەر بکرێن. تا ئەو کاتە حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت لە هەنگاوە بەهێزەکان بۆ بەرگریکردن لەو مافانە.
27 ئاب 2022
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment