به‌ تووندیى هێرش كرایه‌ سه‌ر بنكه‌ى سه‌ربازى توركیا عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

سه‌رچاوه‌ ئه‌منییه‌كانى عێراق ئاشكرایان كردووه‌ هێرشێكى تووند كراوه‌ته‌ سه‌ر بنكه‌ى سه‌ربازى توركیا له‌ باشیكى سه‌ربه‌ مووسڵ، دژه‌ تیرۆری كوردستانیش ده‌ڵێ، "هێرشه‌كه‌ به‌ نۆ مووشه‌ك ئه‌نجام دراوه‌".

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 25/ئاب/2022 سه‌رچاوه‌ ئه‌منییه‌كانى عێراق به‌ ماڵپه‌ڕه‌ عێراقییه‌كانیان راگه‌یاندووه‌، هێرشێكى تووند كراوه‌ته‌ سه‌ر بنكه‌ى زلێكان له‌ باشیكى سه‌ربه‌ پارێزگاى مووسڵ. ئه‌و سه‌رچاوانه‌ روونیان كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ هێرشه‌كه‌ى ئه‌مجاره‌ زۆر تووند بووه‌ و مووشه‌كه‌كان به‌ر بنكه‌كه‌كه‌ كه‌وتوون.

دژه‌ تیرۆری هه‌رێمى كوردستان راگه‌یێندراوێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و تێیدا هاتووه‌، "نۆ مووشەک ئاراستەی سەربازگەی زێلکان لە ناحیەی باشیکی سەر بە پارێزگای نەینەوا کە تێیدا هێزەکانی سوپای تورکیا لەخۆدەگرێت کران. بەگوێرەی زانیارییەکان، مووشەکەکان لە جۆری گرادن و لە دەوروبەری سەربازگەکە کەوتوونەتە خوارەوە، هیچ زیانێکی گیانی و ماددییان لێ نەکەوتووەتەوە"

دژه‌ تیرۆری كوردستان ده‌شڵێ، "هەر بەگوێرەی زانیارییەکان، مووشەکەکان لەنێوان گوندی فازڵییە و کانوونە لە سنووری ناحیەی باشیک لە رێگەی ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر لە جۆری کیا ئاراستە کراون، بەهۆی کاریگەریی مووشەکەکانەوە ئۆتۆمبێلەکە سووتاوە". تا ئێستا هیچ لێدوانێكى فه‌رمى له‌لایه‌ن توركیا و عێراقه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌م هێرشه‌ نییه‌.

محەمەد ئەمین، بەڕێوەبەری ناحیەی زێلکان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاندووه‌، چەند مووشەکێک لەناو بنکە سەبازییەکە کەوتوونەتە خوارەوە، بەڵام زانیاری لەبارەی زیانەکان نەزانراون.

پێشتر چه‌ندان جار هێرش كراوه‌ته‌ سه‌ر بنكه‌ى زلێكان له‌ باشیك، زۆجار میلیشیاكانى شیعه‌ له‌و جۆره‌ هێرشانه‌ تۆمه‌تبار ده‌كرێن.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین