چوار سەرۆكایەتیەكەی عێراق كۆبوونەوە
ئەمڕۆ چوارشەممە (24/ئاب/2022) نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار راگەیێندراوێكی بڵاوكردەوە، لە بەشێكی راگەیێندراوەكە هاتووە، "ئامادەبووانی کۆبوونەوەکە جەختیانکردەوە کە بەردەوامبوونی دۆخی ناهەمواری سیاسی کاریگەری خراپ دەکاتە سەر هەوڵە نیشتمانییەکان بۆ چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری و پاراستنی ئارامی و سەلامەتی هاووڵاتیان، بۆیە پێویستە هەڵوێستێکی کارای جددی لە هەموو لایەنەکان بێتەئاراوە کە رێگری بکات لە پەرەسەندنی دۆخەکە، هاوکات جەختکرایەوە لەگرنگی ئەنجامدانی دیالۆگی نیشتمانی وەک تاکە رێگە بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکان."
هەروەها دووپاتکرایەوە لەگرنگی دەستپێکردنی دیالۆگی راشکاوانەی بونیادنەرانە لەسەر بنەمای پاراستنی بەرژەوەندییە نیشتمانییەکان و پارێزگاریکرد لە ئاشتی کۆمەڵایەتی و دڵنیاکردنەوەی هاووڵاتیان و گرتنەبەری هەنگاوی چارەنووسساز بۆ چارەسەرکردنی ئەو قەیرانەی ئێستا بەرۆکی وڵاتی گرتووو.
لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا جەختکرایەوە لە پێویستی پاراستنی تەواوی دامەزراوەکانی دەوڵەت و پارێزگاریکردن لە سەروەری و سەربەخۆیی دەوڵەت لە چوارچێوەی یاسا و دەستوور.
ئامادەبووانی کۆبوونەوەکە ئاماژەیان بەوەشدا خۆپیشاندانی ئاشتیانە و دەربڕینی بیروڕا مافێکی دەستووری پارێزراوە، بەڵام پێویستە پابەندی یاسا و رێساکان و پاراستنی ئاسایش و موڵک و ماڵی گشتی بن، هەروەک پێویستە مامەڵەکردن لەگەڵ داواکارییەکان لەچوارچێوەی یاسا و دەستوور بێت.
کۆبوونەوەکە جەختی لەوەشکردەوە ئەرکی هێزە ئەمنییەکانە بە تەواوی پێکهاتەکانییەوە پارێزگاری بکەن لە سەقامگیری وڵات و ئاسایش و موڵک و ماڵی گشتی، هەروەک پێویستە بەهەموو جۆرێک دوور کەونەوە لە دەستوەردان لە کێشە سیاسییەکان، چونکە هێزە ئەمنییەکان زامنی پاراستنی خەڵک و نیشتمانن، بۆیە ئەرکی سەرەکی دەوڵەت و دامەزراوە دەستوورییەکان پاراستنی ئاسایش و مافی عێراقییەکانە.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا ئاماژە بەوەکرا، کە بەردەوامبوونی قەیرانی سیاسی کاریگەری دەکاتە سەر رۆڵی عێراق لە ناوەندەکانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، هەروەها لەوانەیە کاریگەری بکاتە سەر لە کارخستنی هەماهەنگی و لێکتێگەیشتن و رێککەوتننامەکان لە بوارە جیاجیاکان، بەتایبەتی پێداویستی و بژێوی ژیان و خزمەتگوزاری هاووڵاتیان.
لەکۆتاییدا ئامادەبووانی کۆبوونەوەکە جەختیانکردەوە لەپێویستی چرکردنەوەی هەوڵەکانی هەموو دەسەڵات و هێز و لایەنە سیاسی و چالاکییە کۆمەڵایەتییەکان بە ئاڕاستەی سازان و یەکڕیزی و یەکهەڵوێستی بۆ چارەسەرکردنی ئاشتیانەی قەیرانی ئێستا لە چوارچێوەی دەستوور و کاروانی دیموکراسی.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment