ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ساز دەکات
فەرمانگەى ميديا و زانيارى لە راگەيێندراوێكدا ئاشكراى كرد، "ئەمرۆ ئەنجوومەنى وەزيرانى بەسەرپەرشتى مەسرور بارزانى، سەرۆكى ئەنجوومەنى وەزيرانى هەرێمى كوردستان، بۆ گفتوگۆكردن لەسەر چەند تەوەريەك دەبێتەوە."
ئەمڕۆ چوارشەممە (24/ئاب/2022) فەرمانگەى ميديا و زانيارى رايگەياند، "ئەنجوومەنى وەزيران بۆ گفتوگۆكردن لەسەر راپۆتى شارەوانى و گەشت و گوزار سەبارەت بە دۆخى خزمەتگوزارى دابينكردنى ئاوى پاك بۆ هاووڵاتيانى هەرێمى كوردستان و بەربەست و كێشەكان و چارەسەر بۆيان."
لە بەشێكى ترى راگەيێندراوەكە هاتووە، " بڕگەی دووەمی کۆبوونەوەکە تایبەت دەبێت بە خستنەڕووی زانیاری سەبارەت بە پرۆژەکانی خزمەتگوزاریی گشتی کە لە تەمەنی کابینەی نۆیەم جێبەجێکراون یان لە قۆناغی جێبەجێ کردندان لە داشبۆردی پرۆژەکان کە لەلایەن فەرمانگەی میدیا و زانیارییەوە کاری لەسەر کراوە. "
ئەنجوومەنى وەزيرانى حكومەتى هەرێمى كورستان رۆژانى چوارشەممە بۆ گفتوگۆكردن لەسەر كاروپڕۆژەكانى كۆدەبێتەوە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment