سه‌در و چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى یه‌كى خاڵى ناكۆكییان ماوه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ماڵپه‌ڕى ئه‌لمۆنیته‌ر له‌ راپۆرتێكدا ده‌ڵێ ره‌وتى سه‌در و چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى یه‌ك خاڵى ناكۆكییان ماوه‌، هه‌موویان له‌سه‌ر ئه‌نجامدانه‌وه‌ى هه‌ڵبژاردنێكى ترى په‌رله‌مان كۆكن، به‌ڵام ته‌نیا له‌سه‌ر میكانیزمه‌كه‌ى رێكناكه‌ون.

ماڵپه‌ڕى ئه‌لمۆنیته‌ر دوێنێ یه‌كشه‌ممه‌ 21/ئاب/2022 راپۆرتێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و تێیدا باسى له‌وه‌ كردووه‌، لایه‌نه‌ شیعه‌كان ته‌نیا له‌سه‌ر یه‌ك خاڵ ناكۆكن، ئه‌ویش په‌یوه‌ندى به‌ به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵبژادنى پێشوه‌خته‌ى په‌رله‌مانه‌وه‌ هه‌یه‌.

له‌ راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ كراوه‌، له‌ كۆبوونه‌وه‌ى لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان كه‌ مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران سه‌رپه‌رشتى ده‌كرد، هیچ لایه‌نێكى شیعه‌ دژایه‌تى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنێكى ترى نه‌كردووه‌، ته‌نانه‌ت راگه‌یێندراوی كۆتایى كۆبوونه‌وه‌كه‌یش باسى له‌ گرنگى هه‌ڵبژاردنەکە كردووه‌، به‌ڵام خاڵى ناكۆك ته‌نیا میكانیزم و یاساى هه‌ڵبژاردنه‌.

ماڵپه‌ڕه‌كه‌ باس له‌ خاڵه‌ ناكۆكه‌كه‌ ده‌كات و ده‌ڵێ، "له‌ كاتێكدا ره‌وتى سه‌در داواى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى په‌رله‌مان ده‌كات بێ به‌ڕێوه‌چوونى دانیشتنێكى نوێى په‌رله‌مان، كه‌چى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى ده‌یه‌وێ ئه‌م هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌یه‌ به‌ ده‌نگدان بێت له‌ناو په‌رله‌مان".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین