هێنرى كيسەنجەر: ئاڵۆزييەكان چين و ئەمەريكا مەترسى زۆرى هەيە
ئەمڕۆ شەممە (20/ئاب/2022) ماڵپەڕى (خەليج جەديد) بڵاويكردەوە هێنرى كيسەنجەر رايگەياند، "چين و ئەمەريكا تواناى وێرانكردنى جيهانيان هەيە، ململانێى سەربازيى نێوانيان دۆخى جيهان زۆر لەدواى جەنگى جيهانى يەكەم خراپتر دەكات."
لە بەشێكى ترى قسەكانى كيسەنجەر گوتى، "بە بۆچوونى من پێش ئەوەى دۆخەكە لە كۆنتڕۆڵ دەربچێت پێويستە سياسەتى دەرەوەى ئەمەريكا و چين دانوستاندن لەسەر ئەو پرسانە بكەن كە دەكرێت گفتوگۆيان لەسەر بكەن."
سەبارەت بە سەردانەكەى نانسى پێڵۆسى، سەرۆكى ئەنجوومەنى نوێنەرانى ئەمەريكا بۆ تايوان وەزيرى پێشووى دەرەوەى ئەمەريكا گوتى، "سياسەتێكى حەكيمانە نەبوو، چونكە دەرفەت دەداتە پەكين هەڕەشە لە تايوان بكات."
دەربارەى چارەسەرى قەيرانى ئۆكراينا و رووسياش، كيسەنجەر ئاماژەى بەوە كرد، "پێويستە ئەو جەنگە بە دانوستاندن كۆتايى بێت، بە بۆچوونى من لەكۆتايى رووسيا و ئۆكراينا هەردووكيان وەك وڵات دەمێننەوە، دۆخەكە گۆڕانى ريشەيى بەسەردا دێت، چونكە ئۆكراينا لەلايەن هاوپەيمانى ناتۆوە چەكى پێدراوە، بەيوەندى بەهێزى لەگەڵ ناتۆ هەيە، ئەو پەيوەندييەش لەگەڵ ناتۆ بەردەوام دەبێت."
بە بۆچوونى كيسەنجەر پێشنيارى وەرگرتنى ئۆكراينا لە ناتۆ هەڵەبوو، وەك هۆشداريشى دا لە درێژە كێشانى ئەو جەنگە، چونكە ئەوە وەك جەنگى جيهانى يەكەمە، هيواشى خواست وڵاتانى ناتۆ بۆ چۆنيەتى كۆتاييهێنان بە جەنگى نێوان ئەو دوو وڵاتە رێككەون، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا دژ بە هەر سازشێكە بۆ رووسيا، چونكە بەپێويستى دەزانێت رووسيا بۆ هێلەكانى پێش ململانێكانبگەڕێتەوە.
هێنرى كێسەنجەر تەمەنى (99) ساڵە دەرچووى زانكۆى هارڤەردە، سياسى و ديپلۆماتكار و پسپۆڕى راوێژكارى جيۆسياسييە، لە ساڵى لە ساڵى(1969 تا 19756) راوێژكارى ئاسايشى نەتەوەيى ئەمەريكا بوو، لە (1973 تا 1977) وەزيرى دەرەوە بوو.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment