سه‌رۆكى پێشووترى په‌رله‌مان هۆكارى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى عه‌لاوى ئاشكرا ده‌كات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ئه‌یاد سامه‌رائى سه‌رۆكى پێشووترى په‌رله‌مانى عێراق هۆكارى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى عه‌لى عه‌لاوى وه‌زیرى دارایى عێراق ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێ، "به‌ هۆى ئه‌وه‌ بووه‌ كازمى ده‌سه‌ڵاتێكى زۆرى به‌ ئه‌میندارى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران داوه‌، وه‌زیرى فه‌رامۆش كردووه‌".

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 20/ ئاب/2022  ئه‌یاد سامه‌رائى له‌ په‌یجى خۆى له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبوك وتارێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و تێیدا باس له‌ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى عه‌لى عه‌لاوى وه‌زیرى دارایى عێراق ده‌كات. 

وتاره‌كه‌ به‌ ناونیشانى "گه‌شبینى وه‌زیرى دارایى و ره‌شبینیه‌كه‌ى" له‌ وتاره‌كه‌دا سه‌رسوڕمانى خۆى به‌ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى عه‌لاوى ده‌رده‌بڕێت و ده‌ڵێ، "پێویستى به‌ ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ نه‌بوو، خۆى حكومه‌ته‌كه‌ى ده‌ستله‌كاركێشاوه‌یه‌".

دواتریش نموونه‌ى ئه‌وه‌ ده‌هێنێته‌وه‌ كه‌ عه‌لاوى ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر وتارێكى له‌ په‌رله‌مان پێشكه‌ش كردووه‌، به‌ چاكسازى زۆر گه‌شبین بووه‌، كه‌چى ئێستا زۆر ره‌شبینه‌.

ئه‌یاد سامه‌رایى باس له‌وه‌ ده‌كات هه‌ندێك زانیارى دزه‌پێكراو هه‌ن، باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران ده‌سه‌ڵاتێكى دارایى زۆرى به‌ حه‌مید غزى ئه‌میندارى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران داوه‌ “کە سەر بە سەدرە”، بۆیه‌ رۆڵى عه‌لاوى وه‌ك وه‌زیرێك په‌راوێزخستووه‌، ته‌نیا كارى واژۆكردن بووه‌ له‌سه‌ر خه‌رجكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران.

عه‌لى عه‌لاوى به‌ یه‌كێك له‌ شاره‌زایه‌ به‌ناوبانگه‌كانى عێراق داده‌نرێت له‌ بوارى داراییدا، ئه‌و له‌ كابینه‌ى مسته‌فا كازمى وه‌زیرى دارایى بوو، هه‌فته‌ى رابردوو ده‌ستى له‌كار كێشایه‌وه‌.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین