دواى وه‌زیرى دارایى.. ده‌نگۆى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى وه‌زیرى ناوخۆ بڵاوده‌بێته‌وه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

دواى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى عه‌لى عه‌لاوى وه‌زیرى دارایى عێراقى، ده‌نگۆى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى عوسمان غانمى وه‌زیرى ناوخۆ بڵاوده‌كرێته‌وه‌، نووسینگه‌كه‌یشى ره‌تیده‌كاته‌وه‌.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 18/ئاب/2022 ده‌نگۆى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى عوسمان غانمى وه‌زیرى ناوخۆى عێراق له‌ ماڵپه‌ڕه‌ و په‌یجه‌ عێراقییه‌كان بڵاوده‌كرێته‌وه‌. كه‌چى نووسینگه‌ى وه‌زیرى ناوبراو هه‌واڵه‌كه‌ به‌درۆ ده‌خاته‌وه‌ و ئه‌م ده‌نگۆیه‌ به‌ هه‌وڵێك ده‌زانێت بۆ "تێكڵه‌كردنى كارته‌كان".

نووسینگه‌ى وه‌زیرى ناوخۆى عێراق ده‌ڵێ، "ئه‌م بابه‌ته‌ هیچ بنه‌مایه‌كى راستى نییه‌، غانمى به‌ شێوه‌یه‌كى ئاسایى كاره‌كانى راده‌په‌ڕێنێ".

ئه‌م هه‌واڵه‌ى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى غانمى دوو رۆژ دواى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى عه‌لى عه‌لاوى وه‌زیرى دارایى عێراق دێت، كه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌م هه‌فته‌یه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران پێشكه‌ش به‌ كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى كرد و ئه‌ویش قبووڵى كرد.

حكومه‌تى مسته‌فا كازمى له‌ ئایارى 2020 له‌ په‌رله‌مانى عێراق متمانه‌ى پێدرا، وه‌ك حكومه‌تێكى كاتى كه‌ دواى راپه‌ڕینه‌كانى تشرینى 2019 به‌ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى حكومه‌تى عادل عه‌بدولمه‌هدى هاته‌كایه‌وه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین