به‌رپرسێكى ئه‌مریكا: سیسته‌مى عێراق به‌ره‌و کۆتایی ده‌چێت و ئێمه‌یش هۆكار بووین عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

رۆبێرت فۆرد دیپلۆماتكارى به‌ناوبانگى ئه‌مریكى له‌ وتارێكدا باس له‌ كێشه‌كانى ئێستاى عێراق ده‌كات و ده‌ڵێ، "ئه‌مه‌ سه‌ره‌تاى كۆتایى سیسته‌مى سیاسیە" ده‌شڵێ، "ئێمه‌ ئه‌مریكى هه‌ڵه‌ بووین".

رۆبێرت فۆرد كه‌ ماوه‌یه‌ك له‌ سووریا و دواتر له‌ جه‌زائیر باڵیۆزى ئه‌مریكا بووه‌، له‌نێوان 2004 تا 2009یش له‌ باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا له‌ به‌غدا كارى كردووه‌، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 17 /ئاب/2022 وتارێكى له‌ رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت بڵاوكردووه‌ته‌وه‌، باس له‌ كێشه‌كانى ئێستاى عێراق ده‌كات و ده‌ڵێ، " ئه‌مه سه‌ره‌تاى كۆتایى سیسته‌مى سیاسى عێراقه‌ كه‌ له‌ژێر سایه‌ى ئه‌مریكا له‌نێوان 2003 تا 2011 دروست بووه‌".

رۆبێرت فۆرد دان به‌وه‌ ده‌نێت كه‌ ئه‌مریكییه‌كان كۆمه‌ڵێك هه‌ڵه‌یان له‌ عێراق كردووه‌، خۆیشى له‌ به‌رپرسیارێتى ئه‌و هه‌ڵانه‌ به‌ دوور ناگرێت. ئه‌و ئاماژه‌ بۆ كۆمه‌ڵێك هه‌ڵه‌ ده‌كات له‌وانه‌ ئه‌مریكا په‌له‌ى له‌ ته‌واوكردنى ده‌ستوورى عێراق كردووه‌، دووه‌م ئه‌مریكا رێگریى له‌ به‌شبه‌شێنى سیاسى نه‌كردووه‌، ئه‌مریكا  تێگه‌یشتنى بۆ گه‌نده‌ڵى عێراق نه‌بووه‌، جیا له‌وانه‌یش دوو جار فشارى كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ى نوورى مالیكى ببێته‌ سه‌رۆك وه‌زیران.

جیا له‌و هه‌ڵانه‌ رۆبێرت فۆرد باس له‌ دوو هه‌ڵه‌ى ستراتیژى ئه‌مریكا ده‌كات له‌ عێراق، یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه‌ سه‌ره‌تا به‌ دوژمنایه‌تى رێكخراوى تیرۆریستى قاعیده‌ خه‌ریك بوو، ساویلكه‌ بوون له‌به‌رانبه‌ر مه‌ترسى میلیشیاكانى شیعه‌، دووه‌م هه‌ڵه‌ى ستراتیژییش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌مریكا رێگریى نه‌كردووه‌ له‌وه‌ى داهات بكه‌وێته‌ ده‌ستى میلیشیاكان.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین