موقته‌دا سه‌در شكستى به‌ هه‌وڵێكى كازمى هێنا عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

نووسینگه‌ى موقته‌دا سه‌در رایگه‌یاند، به‌ هیچ ناونیشانێكى سیاسى به‌ راسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ به‌شداریى له‌و گفتوگۆیه‌ ناكات، كه‌ مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق بانگهێشتى بۆ كردووه‌ و بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ به‌ڕێوه‌ بچێت.

نووسینگه‌ى تایبه‌تى موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 17/ئاب/2022 په‌یامێكى كورتى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و تێیدا هاتووه‌، "رایده‌گه‌یێنێ ره‌وتى سه‌در به‌ ته‌واوى ناونیشان و كه‌سایه‌تییه‌ سیاسییه‌كانى، به‌ شێوه‌ى راسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ، به‌شدارى له‌و گفتوگۆیه‌ سیاسییه‌ ناكات كه‌ سه‌رۆك وه‌زیران داواى كردووه‌ ئه‌مڕۆ به‌ڕێوه‌بچێت".

دوێنێ مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق دواى كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران، به‌ فه‌رمى داواى له‌ لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان كرد، كه‌ به‌ یه‌كه‌وه‌ له‌ باره‌گاى حكومه‌ت ئاماده‌ بن، بۆ ئه‌وه‌ى گفتوگۆ له‌سه‌ر قه‌یرانى ئێستاى عێراق بكه‌ن.

به‌یانى ئه‌مڕۆ به‌رپرسێكى حكومى به‌ رۆژنامه‌ى عه‌ره‌بى جه‌دیدى راگه‌یاندبوو، له‌ شه‌وى رابردووه‌وه‌ ده‌ستیان به‌ بانگهێشتكردن و په‌یوه‌ندى كردووه‌، به‌ڵام له‌وه‌ ناچێ زۆرێك له‌ لایه‌نه‌كان ئاماده‌ بن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین