نرخى دۆلار به‌رانبه‌ر به‌ دینار دابه‌زى کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

ماڵپه‌ڕى شه‌فه‌ق نیوز بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، له‌ بۆرسه‌ى به‌غدا دواى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى عه‌لى عه‌لاوى وه‌زیرى دارایى عێراق، نرخى دۆلار به‌رانبه‌ر به‌ دینار دابه‌زیوه‌.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 16/ئاب/2022 عه‌لى عه‌لاوى وه‌زیرى دارایى عێراق له‌ كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ده‌ستى له‌كار كێشایه‌وه‌. ماڵپه‌ڕى شه‌فه‌ق نیوز بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، دواى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى عه‌لاوى نرخى دۆلار دابه‌زیوه‌.

به‌پێى زانیارییه‌كانى شه‌فه‌ق نیوز به‌ر له‌ كاتژمێر سێى دواى نیوه‌ڕۆ، نرخى 100 دۆلارى ئه‌مریكى به‌رانبه‌ر به‌ 148 هه‌زار و 450 دینار بووه‌. كه‌چى دواى ئه‌م كاته‌ نرخى 100 دۆلار بۆ 148 هه‌زار و 200 دینار دابه‌زیوه‌.

عه‌لى عه‌لاوى كه‌ به‌ یه‌كێك له‌ شاره‌زاییه‌ ئابوورییه‌كان ناسراوه‌كان داده‌نرێت، به‌وه‌ وه‌سف ده‌كرێت كه‌ توانى حكومه‌تى كازمى له‌ قه‌یرانى ئابوورى رزگار بكات، كه‌چى ئه‌ویش بوو به‌هاى دۆلارى به‌رزكرده‌وه‌، كه‌ ئه‌مه‌یش شڵه‌ژانێكى ئابوورى له‌ عێراق دروست كرد.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین