به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى خۆسه‌ر 50 تیرۆريست راده‌ستى عێراق ده‌كاته‌وه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

شانه‌ى راگه‌یاندنى ئه‌منى عێراق ئاشكراى كرد، 50 تیرۆریستى داعشى له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى خۆسه‌ر وه‌رگرتووه‌ته‌وه‌، رێكخراوێكى مرۆییش ده‌ڵێ، "هه‌ندێك له‌و تیرۆریستانه‌ به‌رپرسیارێتیان له‌ناو رێكخراوه‌كه‌یان هه‌بووه‌".

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 13/ ئاب/2022 شانه‌ى راگه‌یاندنى ئه‌منى عێراق له‌ راگه‌یێندراوێكدا ئاشكراى كردووه‌، 50 تیرۆریستى داعشى وه‌رگرتووه‌ته‌وه‌، كه‌ له‌ كه‌مپى هۆل بوون. شانه‌ى راگه‌یاندنى ئه‌منى روونى كردووه‌ته‌وه‌، له‌ ده‌روازه‌ى ره‌بیعه‌ ئه‌و تیرۆریستانه‌ به‌ فه‌رمانده‌یى ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان دراونه‌ته‌وه‌.

له‌ راگه‌یێندراوه‌كه‌ هاتووه‌، ئاژانسى هه‌واڵگرى و لێكۆڵینه‌وه‌ى فیدڕاڵى له‌ وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق رێكارییه‌ پێویسته‌كان سه‌باره‌ت به‌و تیرۆریستانه‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ن، كه‌ سه‌رجه‌میان هه‌ڵگرى ناسنامه‌ى عێراقیین.

روانگه‌ى سوورى بۆ مافه‌كانى مرۆڤ كه‌ رێكخراوێكى سه‌ربه‌خۆیه‌ و باره‌گاكه‌ى له‌ له‌نده‌نى پایته‌ختى به‌ریتانیایه‌، ئاشكراى كردووه‌، هه‌ندێك له‌و تیرۆریستانه‌ى دوێنێ به‌ عێراق دراونه‌ته‌وه‌، به‌رپرسیارێتیان له‌ناو رێكخراوى تیرۆریستى داعش هه‌بووه‌.

دواى كه‌وتنى ده‌سه‌ڵاتى داعش به‌ هه‌زاران تیرۆریست له‌ عێراق و سووریا گیراون، ئێستا به‌ هه‌زارانیان له‌ كه‌مپى هۆلن كه‌ له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى خۆسه‌ره‌ له‌ رۆژئاوا كوردستان

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین