توركیا: بەردەوام دەبین لە دۆزینەوەی چارەسەرێكی هەمیشەیی بۆ سووریا تورکیە

نوچەنێت:

دوای لێدوانەكانی مەولوود چاوشئۆغلۆ، وەزیری دەرەوەی توركیا، تانجۆ بیلگیج وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە رایگەیاند، "توركیا بەردەوام دەبێت لە هەوڵەكانی بۆ ئەوەی بە هەماهەنگی كۆمەڵەی نێودەوڵەتی چارەسەرێك بۆ ئەو قەیرانەی سووریا بدۆزینەوە، كە لەگەڵ خواستەكانی گەلی سووریاش یەك بگرێتەوە."

ئەمڕۆ هەینی (12/ئاب/2022) ماڵپەڕی (ئەنادۆڵ) بڵاویكردەوە تانجۆ بیلگیج رایگەیاند" لەسەرەتای ناكۆكیەكانی سووریا لە هەموو وڵاتان زیاتر هەوڵی چارەسەری قەیرانەكانی ئەو وڵاتەی داوە، بە جۆرێك لەگەڵ خواستە رەواكانی گەلی توركیا یەك بگرێتەوە."

لە بەشێكی تری قسەكانی ئاماژەی بەوە كرد، توركیا رۆڵی پێشەنگی لە پارێزگاری لە وەستاندنی شەڕ لە بەرەكانی جەنگ و دامەزراندنی لیژنەی دەستووری لە جنێف و ئەستانە بینیووە.

سەبارەت بە چارەسەری دیپلۆماسی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی توركیا دەڵێت، "توركیا پاڵپشتی تەواوی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا و دەستی دانوستاندنەكان دەكات، بەڵام لەو قۆناغەی ئێستا بەهۆی یاریەكانی دەسەڵاتی سووریا چارەسەری سیاسی هیچ بەرەو پێشچوونێكی بەخۆیەوە نەدیوە."

دەربارەی قسەكانی وەزیری دەرەوەی توركیا بیگلیچ گوتی، "مەبەستی مەولوود چاوشئۆغلۆش ئەوەبووە كە چارەسەری دیپلۆماسی هیچ بەرەوپێشچوونێكی بەخۆیەوە نەدیووە."

وتەبێژەكەی وەزارەتی دەرەوەی توركیا ئاماژەی بەوەش كرد، "توركیا بەردەوام دەبێت لە هەوڵەكانی بۆ ئەوەی لەگەڵ هاوبەشەكانمان بە هەماهەنگی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی چارەسەرێك بۆ ئەو قەیرانەی سووریا بدۆزینەوە."

لە چەند رۆژی رابردوو، مه‌ولود چاویشئۆغڵو، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا له‌گه‌ڵ فه‌یسه‌ڵ ميقداد وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى رژێمى سووریا كۆبووه‌ و گوتى، "ده‌بێت ئۆپۆزسیۆن و حكومه‌تى سووریا ئاشت بكه‌ینه‌وه‌". ئەو لێدوانە كاردانەوەی زۆری بەدوا داهات.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین