موهەند موسەوی: شۆڕشگێران سازش لە داخوازییەكانیان ناكەن
نوچەنێت:
موهەندە موسەوی، وتاربێژی رەوتی سەدر لە نوێژى هەینی ئەمڕۆ لە نزیك باڵەخانەی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، "شۆڕشگێران لە ناڕەزاییەكانیان بەردەوام دەبن و سازش لە داخوازییەكانیان ناكەن."
ئەمڕۆ هەینی (12/ئاب/2022) ماڵپەڕی (بەغدا تودەی) بڵاویكردەوە موهەند موسەوی رایگەیاند، "هەموو عێراقییەكان بەرپرسیارن بەرانبەر سەرخستنی شۆڕش، ئەو شۆڕشە لە شوێنی چەپکێك هیوا و دەرفەتە بۆ دەربازكردنی عێراق لە گەندەڵی."
لە بەشێكی تری قسەكانی جەخی لەسەر ئەوە كردەوە، "پاشەكشە لە فەرهەنگی ئەو شۆڕشە و داخوازییەكانی نییە، شۆڕشگێڕان بەردەوام دەبن تا داواكانیان جێبەجێ دەكرێت."
وتاربێژی رەوتی سەدر ئاماژەی بەوە كرد، "ئێمەش داوایان لێدەكەین بەرەوامبن لە ناڕەزاییەكانیان تاوەكو خواستەكانیان جێبەجێ دەكرێت."
لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر داوای لە ئەندامانی پەرلەمان كرد، لە پەرلەمانی عێراق بكشێنەوە، لەدوای كشانەوەش داوای لە لایەنگرانی كرت بڕژێنە سەر شەقامەكان.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment