دانوستاندنى ئێرانییه‌كان له‌ به‌رژوه‌ندى مالیكى نییه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت دوایین سیناریۆى چاره‌سه‌ركردنى ته‌نگه‌ژه‌ى سیاسى عێراق ئاشكرا ده‌كات و باس له‌وه‌ ده‌كات ئێرانییه‌كان له‌ دانوستاندنه‌كان به‌شدارن، به‌ڵام پێشنیاره‌كانیان له‌ به‌رژوه‌ندى مالیكى سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا نییه‌.

رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت له‌ راپۆرتێكدا كه‌ دوێنێ 10/ئاب/2022 بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، باسى له‌وه‌ كردووه‌، دوو به‌رپرسى ئێرانى له‌ دانیشتنى لایه‌نه‌ شیعه‌كان به‌شدارن، هه‌وڵى دامركاندنه‌وه‌ى كێشه‌كانى نێوان پێكهاته‌ى شیعه‌ ده‌ده‌ن.

له‌ راپۆرته‌كه‌ باس له‌وه‌ ده‌كرێت، ئێرانییه‌كان له‌ نوورى مالیكى بێئومێدن، چونكه‌ مالیكى ئێستا ته‌نیا په‌رۆشى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى سه‌دره‌، بێئه‌وه‌ى ته‌كتیكى سیاسى هه‌بێت، ته‌نانه‌ت كه‌سه‌ نزیكه‌كانى ده‌ڵێن، "جگه‌ له‌ زاڵبوون به‌سه‌ر سه‌در بیر له‌ هیچ ناكاته‌وه‌".

له‌ به‌شێكى تردا باس له‌و سیناریۆیه‌ك هه‌یه‌، كه‌ كورد و سوننه‌یش هاوڕان له‌گه‌ڵى، به‌گوێره‌ى ئه‌و سیناریۆیه‌ حكومه‌تێكى كاتى پێكبهێنرێت، ماوه‌ى ساڵێك بخایه‌نێ، مسته‌فا كازمى سه‌رۆكایه‌تى بكات، به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ى سه‌در و مالیكى لێى دوور بن.

شه‌رق ئه‌وسه‌ت باس له‌وه‌ ده‌كات، ئێران له‌ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ سه‌در رووبه‌ڕووى هاوكێشه‌ى ئاڵۆز ده‌بێته‌وه‌، چونكه‌ ئه‌و ئاستى قورخكردنى ده‌سه‌ڵات به‌رزده‌كاته‌وه‌، ئه‌مه‌یش به‌ بڕواى ئێرانییه‌كان بۆ ئه‌وه‌یه‌ سه‌در ده‌یه‌وێ راسته‌خۆ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ نووسینگه‌ى رێبه‌رى كۆمارى ئیسلامى ئێران بكات.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین