كازمى: ته‌مه‌نى حكومه‌ته‌كه‌مان 28 مانگه‌ ته‌نیا شه‌ش مانگ بودجه‌مان هه‌بووه‌ کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق داوا له‌ لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان ده‌كات هاوكارى حكومه‌ت بن، بۆ چاره‌سه‌رى كێشه‌ى بودجه‌ و ده‌شڵێ، "ئه‌م حكومه‌ته‌ 28 مانگى تێپه‌ڕاند، كه‌چى ته‌نیا شه‌ش مانگ بودجه‌مان هه‌بووه‌".

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 11/ئاب/2022 مسته‌فا كازمى له‌ كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق باسى له‌ كێشه‌ى نه‌بوونى بودجه‌ كرد و گوتى، "جێى داخه‌ ئه‌م حكومه‌ته‌ 28 مانگى به‌ڕێكردووه‌، ته‌نیا شه‌ش مانگ بودجه‌ى هه‌بووه‌".

كازمى دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ عێراق دواى هه‌ڵبژاردنى به‌ كێشه‌یه‌كى سیاسى راسته‌قینه‌ تێده‌په‌ڕێت، ده‌شڵێ، "ئه‌وه‌ له‌ مانگى هه‌شته‌مى ساڵداین كه‌چى بوونى نییه‌، كێشه‌یش له‌ حكومه‌ت نییه‌، به‌ڵكو به‌ هۆى بارودۆخى سیاسییه‌وه‌یه‌".

عێراق له‌ مانگى ئادارى 2021 دوایین بودجه‌ى هه‌بوو، تا ئێستا هیچ بودجه‌یه‌كى ترى دیار نییه‌، له‌ ماوه‌ى رابردوودا یاسا پاڵپشتى فریاگوزارى ئاسایشى خۆراك و په‌ره‌پێدان له‌ په‌رله‌مان په‌سه‌ند كرا، بۆ ئه‌وه‌ى پاره‌ بۆ حكومه‌ت دابین بكات

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین