له‌سه‌ر مردنى حه‌وت كه‌س وه‌زیرى ته‌ندروستى ئوردن له‌ پۆسته‌كه‌ى دوور خرایه‌وه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

شا عه‌بدوڵاى دووه‌م شاى ئوردن رایگه‌یاند مردنى حه‌وت تووشبووى كۆرۆنا به‌هۆى نه‌مانى ئۆكسجین له‌ نه‌خۆشخانه‌ى سه‌لت، رووداوێكه‌ و هیچ پاساوێك هه‌ڵناگرێ و وه‌زیرى ته‌ندروستى و به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه‌كه‌یشى سزادا.

به‌شر خساونه‌ سه‌رۆك وه‌زیرانى ئوردن ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 14ى ئادار رایگه‌یاند، شا عه‌بدوڵاى دووه‌م دووپاتى له‌سه‌ر لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ رووداوى نه‌خۆشخانه‌ى سه‌ڵت له رۆژئاواى‌ عه‌مانى پایته‌خت كردووه‌ته‌وه‌، كه‌ تێیدا به‌هۆى نه‌مانى ئۆكسجین حه‌وت تووشبووى كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.

شا عه‌بدوڵا گوتوویه‌تى، "ئه‌و رووداوه‌ هه‌ڵه‌یه‌كى كوشنده‌یه‌ و به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك پاساو هه‌ڵناگرێ و جێى قبوڵكردن نییه‌".

شا عه‌بدوڵا بڕیارى دوورخستنه‌وه‌ى نه‌زیر عبیداتى وه‌زیرى ته‌ندروستى داوه‌ و به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه‌كه‌یش جگه‌ له‌ دوورخستنه‌وه‌ى له ‌پۆسته‌كه‌ى ده‌ستگیریش كراوه‌ و هه‌روه‌ها پێنج كارمه‌ندى نه‌خۆشخانه‌كه‌ له‌لایه‌ن داواكارى گشتى لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.

رووداوى مردنى حه‌وت تووشبووى كۆرۆنا له‌ نه‌خۆشخانه‌ى سه‌ڵت كه‌ ده‌كه‌وێته‌ رۆژئاواى عه‌مانى پایته‌خت ناڕه‌زاییه‌كى توندى له‌ناوخۆ دروست كردووه‌ و بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانى ئه‌م وڵاته‌ له‌سه‌ر رووداوه‌كه‌ به‌ نائاسایى كۆببێته‌وه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین