زمانى کوردى لەسەر کڵێشەى مۆڵەتى تەندروستى کەرکووک لادەبردرێت تەندرووستی

نوچەنێت:

بە نووسراوێکى وەزارەتى تەندروستى عێراق، فەرمانگەی تەندروستیی پارێزگای کەرکووک، زمانى کوردى لەسەر کڵێشەی مۆڵەتی تەندروستی لادەبات، جێگرى سەرۆکى پەرلەمانى عێراقیش دەڵێت: پێویستە ئەوانە فێربکرێن کە دەستوور ڕێگە بە بەکارهێنانى زمانى کوردى دەدات.

دواى ئەوەى دوێنێ (هەشتى/ئاب/2022) نووسراوێک بڵاوکرایەوە، کە بەپێى نووسراوەکە لەلایەن وەزارەتى تەندروستى عێراقەوە ئاراستەى فەرمانگەی تەندروستیی پارێزگای کەرکووک کراوە، داوا دەکات زمانى کورد لەسەر کڵێشەى مۆڵەتى تەندروستى لاببردرێت، ئەمەیش کاردانەوەى بە دواى خۆیدا هێنا.

شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیێنێت، ئەو نووسراوە لە وەزارەتی تەندروستیی عێراقەوە بۆ کەرکووک نێردراوە و نادەستوورییە، پێویستە ئەوانە فێر بکرێن کە دەستوور رێگە بەوە دەدات زمانی کوردی بەکاربهێنرێت، دەبى وەزارەتى تەندروستى ئەو نووسراوە هەڵوەشێنێتەوە.

هاوکات، گەیلان قادر، ئەندامی لیژنەی تەندروستی لە پەرلەمانی عێراق بە رووداوى ڕاگەیاند، لەسەر ئەم بڕیارە پێشتر لەگەڵ وەزیرى تەندروستى عێراق کۆبووینەتەوە، هەروەها هەفتەی داهاتووش دانیشتنێکی دیکەمان دەبێت لەگەڵ وەزیر بۆ ئەوەى ئەم بڕیارە لە کەرکووک هەڵبوەشێندرێتەوە.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین