بۆ پڕۆژه‌ى فڕۆكه‌خانه‌ كازمى سه‌ردانى مووسڵ ده‌كات کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

بڕیاره‌ى سبه‌ى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق سه‌ردانى مووسڵ بكات، بۆ دانانى به‌ردى بناغه‌ى فڕۆكه‌خانه‌ى مووسڵ، ئه‌مه‌یش پڕۆژه‌یه‌كه‌ كه‌ پێشتر ته‌واو توركیاى نیگه‌ران كردبوو.

نه‌جم جبوورى پارێزگارى مووسڵ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ نۆى ئاب/2022 رایگه‌یاند، سبه‌ى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق سه‌ردانى مووسڵ ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ى به‌ردى بناغه‌ى فڕۆكه‌خانه‌ى مووسڵ دابنێ.

جبوورى باسى له‌وه‌ كردووه‌، بۆ ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ دوو كۆمپانیاى جیهانى كراوه‌، به‌ ماوه‌ى كه‌متر له‌ ساڵێك ته‌واو ده‌بێت. هه‌روه‌ها دووپاتیشى ده‌كاته‌وه‌ فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى مووسڵ خه‌ونى هه‌موو خه‌ڵكى مووسڵه‌.

پێشتر توركیا چاوى له‌م پڕۆژه‌یه‌ بوو، ده‌یویست پڕۆژه‌كه‌ به‌ده‌ست بهێنێ، به‌ڵام عێراق ئاماده‌ نه‌بوو پڕۆژه‌كه‌ى پێبدات به‌ دوو كۆمپانیاى ترى ئه‌وروپى داوه‌. چاودێرانى سیاسى باسیان هه‌وڵى توركیا بۆ به‌ده‌ستهێنانى پڕۆژه‌ى فڕۆكه‌خانه‌ى مووسڵ ته‌نیا ئابوورى نییه‌، به‌ڵكو ستراتیژى و سیاسیشه‌.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین