هه‌موو هه‌وڵێكى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى له‌ دژى كازمییه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ماڵپه‌ڕێكى عێراقى و رۆژنامه‌یه‌كى سعوودی به‌ جیا ئاشكرایان كردووه‌، هه‌موو هه‌وڵه‌كانى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى شیعه‌ بۆ ئه‌وه‌یە، هیچ ده‌رفه‌تێك بە مانه‌وه‌ى حكومه‌ته‌كه‌ى مسته‌فا كازمى نه‌درێت، بۆئه‌مه‌یش پێنجشه‌ممه‌ى داهاتوو كۆده‌بنه‌وه‌.

شه‌وى رابردوو هه‌شتى ئاب/2022 ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، پێنجشه‌ممه‌ى داهاتوو چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى كۆده‌بێته‌وه‌، تاوتوێى چه‌ند پرسێك ده‌كات. یه‌كێك له‌و پرسانه‌ هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌یه‌، كه‌ چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى پێیوایه‌ ناكرێت هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ له‌ژێر سایه‌ى حكومه‌تى مسته‌فا كازمى بكرێت.

ماڵپه‌ڕه‌كه‌ نووسیویه‌تى، "چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى ده‌یه‌وێ كازمى هیوابڕاو بكات". جیا له‌مه‌یش رۆژنامه‌ى عوكازى سعوودیه‌ له‌ چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه‌  زانیارى ئه‌وه‌ی ده‌سكه‌وتووه‌، هه‌ندێك له‌ لایه‌نه‌كانى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى هه‌وڵده‌ده‌ن، سازش به‌ محه‌مه‌د شیاع سوودانى بكه‌ن، كه‌ كاندیدى سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌ته‌، لێى پاشگه‌ز ببنه‌وه‌، له‌به‌رانبه‌ردا داواى ئه‌وه‌ بكه‌ن، رێگه‌ به‌ نوێكردنه‌وه‌ى ماوه‌ى سه‌رۆكایه‌تى كازمى نه‌درێت.

مسته‌فا كازمى كه‌ پێشتر سه‌رۆكى هه‌واڵگرى عێراق بوو، له‌ مانگى ئایارى 2020 دواى پێنج مانگ له‌ رێكنه‌كه‌وتنى لایه‌نه‌كان بۆ شوێنگره‌وه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى، كرایه‌ سه‌رۆك وه‌زیران. له‌ ماوه‌ى ده‌سه‌ڵاتى خۆى مسته‌فا كازمى چه‌ند جارێك له‌گه‌ڵ میلیشیاكان كه‌وته‌ كێشه‌، بۆیه‌ لایه‌نه‌كانى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى دژایه‌تى ده‌كه‌ن.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین