کەشناسى: خۆڵبارین بەردەوام دەبێت و پلەى گەرما بەرزدەبێتەوە کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتیى گشتیى کەشناسى و بوومەرلەزەزانى هەرێمى کوردستان ڕایدەگەیینێت، خۆڵبارین لە پارێزگانى هەرێمى کوردستان بەردەوام دەبێت، سبەش پلەکانى گەرما بەرز دەبێتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە (هەشتى/ئاب/2022) بەڕێوەبەرایەتیى گشتیى کەشناسى و بوومەرلەزەزانى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، "ئەمڕۆ ئاسمان بە شێوەیەکى گشتى ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزو خۆڵ تاکو کاتەکانی بەرەبەیان بەردەوامی دەبێت کاریەگەری لەناوچەکانی رۆژهەڵات و باشووری هەرێم کەمێک زیاتر دەبێ."

هەروەها کەشناسى هەرێم، سەبارەت پێشبینییەکانى کەشوهەواى سبەى سێشەممە، خوڵبارین بەردەوام دەبێت، بەڵام لە ناوچەکانى باشوورى هەرێمى کوردستان سووکتر دەبێت.

دەربارەى بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوى سبەى سێشەممە بەمشێوەیەى خوارەوە دەبێت:

هەولێر: 43

سلێمانی : 41

دهۆک:40

کەرکوک : 45

زاخۆ:42 

هەڵەبجە: 42

سۆران: 40

راپەرین: 41

گەرمیان: 44

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین