پرسه‌نامه‌یه‌ک له‌ سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانییه‌وه‌ کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى تۆڕى میدیایى ڕووداو دەکات بە بۆنەى کۆچى دواییکردنى باوکیان.

ئەمڕۆ یەکشەممە (حەوتى/ئاب/2022) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، لە پەیامێکدا سەرەخۆشى لە ئاكۆ محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى تۆڕى میدیایى ڕووداو دەکات، "پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشیی قووڵم ئاراسته‌ى ئێوه‌ و خانه‌واده‌ و كه‌سوكارى به‌ڕێزتان و هاوڕێیانى خوالێخۆشبوو، كه‌سایه‌تیى دیارى كۆمه‌ڵایه‌تى حاجى محه‌مه‌د عه‌لى محه‌مه‌دى باوكتان ده‌كه‌م."

 

دەقى پرسەنامەکەى سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان:

پرسه‌نامه‌یه‌ک له‌ سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانییه‌وه‌

به‌ڕێز ئاكۆ محه‌مه‌د

به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى تۆڕى میدیایى ڕووداو

پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشیی قووڵم ئاراسته‌ى ئێوه‌ و خانه‌واده‌ و كه‌سوكارى به‌ڕێزتان و هاوڕێیانى خوالێخۆشبوو، كه‌سایه‌تیى دیارى كۆمه‌ڵایه‌تى حاجى محه‌مه‌د عه‌لى محه‌مه‌دى باوكتان ده‌كه‌م. هاوسۆز و هاوخه‌متانم.

له‌ په‌روه‌ردگارى مه‌زن داواكارم گیانى خوالێخۆشبوو به‌ به‌زه‌یى و میهره‌بانیى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وایى به‌ هه‌مووان ببه‌خشێت. هیواى ته‌مه‌ندرێژیتان بۆ ده‌خوازم.

نێچیرڤان بارزانى

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان

2022/8/7

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین