وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ره‌نسا: كورده‌ شه‌رڤانه‌كان له ‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعشدا له‌ يادناكه‌ين تورکیە

نوچەنێت:

كاترين كۆلۆنا، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ره‌نسا ڕایگەیاند، "ئه‌و یاداشتنامەی لێتێگەیشتن له‌نێوان توركيا و سويد و فينلەندا ‌و ناتۆ ئيمزاكراوه، ناتوانێ ئەندامانى دیکەى ناتۆ پابەند بکات بە دەقى ئەو لێکتێگەیشتنە، چونکە ئێمە ڕۆڵى شه‌رڤانه‌كان له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعشدا له‌ يادناكه‌ين."

پێنجشه‌ممه‌ (چواری/ئاب/ 2022) ماڵپه‌رى (ستار)ى توركى بڵاويكرده‌وه‌، كاترين كۆلۆنا ، له‌ دانیشتنى په‌رله‌مانى فەرەنسا بۆ په‌سه‌ندكردنى ياسایەك بۆ وەرگرتنی سويد و فينلەندا لە ناتۆ گوتی، "ده‌مه‌وێت باسى ئه‌وه ‌بكه‌م هه‌رچه‌نده‌ ئه‌م لێکتێگەیشتنەی لە نێوان ئەو سێ وڵاتە واژۆكراوە بۆ زه‌مانه‌ته‌كانى ئه‌نقه‌ره‌ سوودبەخشە‌، بەڵام به‌ هيچ شێوه‌يه‌ك ناتۆ يان هه‌روڵاتێكى دى پابه‌ند ناكات. " 

لەبەشێكی تری قسەكانی كۆڵۆنا ئاماژەی بەوە كرد، "فه‌ره‌نسا هه‌رگيز ئه‌م شه‌رڤانه‌ كوردانه‌ له‌ يادناكات كه‌ له‌ عيراق و سووريا به‌رامبه‌ر داعش وه‌ستان و به‌رگريان له‌م ناوچانه‌ كرد." 

وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا جەختی لەسەر ئەوە كردەوە، "په‌كه‌كه‌ له‌ يه‌كێتى ئه‌وروپا و نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتوه‌كان له‌ ليستى رێكخراوه‌ تيرۆرستیه‌كانه،‌ ئه‌وه‌شى بيرخسته‌وه‌ كه‌ په‌كه‌كه‌ له‌ توركيا و له‌ ناوچه‌كانى جيهان چه‌ند هێرشێكى ئه‌نجامداوه‌، به‌ڵام گرووپه‌ كوردييه‌كانى له‌لاى ئێمه‌ جياوازن." 

دوای كۆبونه‌وه‌ى لووتكه‌ى هاوپه‌يمانيه‌تى وڵاتانى ناتۆ له‌ مه‌دريدى پايته‌ختى ئيسپانيا توركيا و سويد و فينلەندا ياداشتنامه‌یەكی لێتێگەیشتنی سێقۆلى واژۆكرا بۆ وەرگرتنی ئەو دوو وڵاتە لە هاوپەیمانی ناتۆ.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین