پلاسخارت و سه‌در كۆبوونه‌وه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

له‌ حه‌نانه‌ى نه‌جه‌ف جینین پلاسخارت نوێنه‌رى سكرتێرى گشتى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق، له‌گه‌ڵ موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در كۆبووه‌وه‌، ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدا به‌ هه‌زاران لایه‌نگرانى سه‌در خۆیان بۆ "نوێژى یه‌كگرتوویى" ئاماده‌ ده‌كه‌ن.

بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ هه‌ینى پێنجى ئاب/2022 له‌ ناوچه‌ى سه‌وزى به‌غدا لایه‌نگرانى سه‌در نوێژی یه‌كگرتوویى بكه‌ن، له‌و كاته‌یشدا له‌ نه‌جه‌ف سه‌در پێشوازى له‌ پلاسخارت ده‌كات.

تا ئێستا ناوه‌ڕۆكى دیداره‌كه‌ى سه‌در و پلاسخارت بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام میدیاكانى عێراق باس له‌وه‌ ده‌كات، ئه‌م دیداره‌ له‌ چوارچێوه‌ى هه‌وڵه‌كانى پلاسخارت دێت بۆ هێوركردنه‌وه‌ى بارودۆخى سیاسى عێراق.

دواى هه‌فته‌یه‌ك له‌ ناڕه‌زایى لایه‌نگرانى سه‌در له‌ دژى كاندیدى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى بۆ سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌ت، موقته‌دا سه‌در مه‌رجى خۆى بۆ پرۆسه‌ى سیاسى ئاشكرا كرد و داواى هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى په‌رله‌مان و هه‌ڵبژاردنێكى ترى پێشوه‌خته‌ى كرد.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین