مالیكى له‌ دانوستاندنه‌كان دوورخراوه‌ته‌وه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت ئاشكراى كردووه‌، به‌ هۆى دژایه‌تى توندى نێوان موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در و نوورى مالیكى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا، ئه‌وا نوورى مالیكى له‌ دانوستاندنه‌كان دوورخراوه‌ته‌وه‌.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ چوارى ئاب/2022 رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت باسى له‌وه‌ كردووه‌، په‌یوه‌ندییه‌ك بۆ گفتوگۆكردن له‌نێوان چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى و ره‌وتى سه‌در دروست بووه‌، به‌ڵام تا ئێستا هیچ لایه‌نێكیان ره‌تیناكه‌نه‌وه‌ و هه‌روه‌ها پشتڕاستیشى ناكه‌وه‌.

جیا له‌مه‌ رۆژنامه‌كه‌ باس له‌وه‌ ده‌كات تاران نێوه‌ندگیرى دانوستاندنه‌كان ده‌كات، به‌ڵام وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت نوورى مالیكى له‌ دانوستاندنه‌كان دوورخراوه‌ته‌وه‌، له‌به‌رانبه‌ردا هادى عامرى بووه‌ته‌ دانوستكارى گه‌وره‌ى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى. هۆكاره‌كه‌یش ئه‌و ململانێى و گرژییه‌ تونده‌یه‌ كه‌ له‌نێوان مالیكى و سه‌در هه‌یه‌.

ئه‌و زانیارییانه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت له‌ كاتێكدایه‌، كه‌ هادى عامرى دوێنێ له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران كۆبووه‌وه‌ و ئه‌مڕۆیش له‌ راگه‌یێندراوێكدا پاڵپشتى خۆى بۆ داواكه‌ى سه‌در بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنێكى پێشوه‌خته‌ راگه‌یاند.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین