عامرى پاڵپشتى خۆى بۆ سه‌در راگه‌یاند عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

هادى عامرى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى فه‌تح رایگه‌یاند، پاڵپشتى له‌ داواكه‌ى موقته‌دا سه‌در رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در ده‌كات، بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى په‌رله‌مانى عێراق، گوتیشى، "به‌ڵام ئه‌مه‌ گفتوگۆیه‌كى نیشتیمانى ده‌وێ".

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ چوارى ئاب/ 2022 هادى عامرى له‌ راگه‌یێندراوێكدا كه‌ له‌ ماڵپه‌ڕى ئاژانسى عێراق بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ ده‌ڵێ، "پاڵپشتى له‌ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى عێراق ده‌كه‌ین كه‌ موقته‌دا سه‌در بانگه‌شه‌ى بۆ ده‌كات، به‌ تایبه‌تى كه‌ ده‌زانرێت هه‌ڵبژاردنى رابردوو زۆرێك له‌ گومان و ناڕه‌زایى له‌سه‌ر بوو".

هادى عامرى له‌ به‌شێكى ترى راگه‌یێندراوه‌كه‌ى ده‌ڵێ، "ئه‌مه‌ پێویستى به‌ گفتوگۆیه‌كى نیشتیمانى هه‌یه‌، بۆ دیاركردنى واده‌ و میكانیزم و پێداویستى به‌ڕێوه‌چوونى، له‌گه‌ڵ ره‌خساندنى كه‌شێكى گونجاو بۆ هه‌ڵبژاردنێكى ئازادانه‌ و پاك و روون، كه‌ متمانه‌ى هاووڵاتیان بۆ پرۆسه‌ى سیاسى بگێڕێته‌وه‌".

دوێنێ موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در داواى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى په‌رله‌مان و به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردنێكى ترى پێشوه‌خته‌ى كرد. هه‌ڵبژاردنى رابردوو له‌ مانگى تشرینى یه‌كه‌مى 2021 به‌ڕێوه‌چوو، به‌ڵام تا ئێستا سه‌رۆك كۆمار هه‌ڵنه‌بژێردراوه‌ و حكومه‌ت پێكنه‌هاتووه‌.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین