سه‌در له‌ ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ى كازمى بێده‌نگه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت باسى له‌و هه‌ڵوێستانه‌ كردووه‌، كه‌ پاڵپشتى ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ده‌كه‌ن، بۆ گفتوگۆى لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان ده‌ڵێ، "تا ئێستا سه‌در هه‌ڵوێستى خۆى له‌سه‌ر ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ ده‌رنه‌بڕیوه‌".

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ سێى/ ئاب /2022 رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت له‌ راپۆرتێكدا باس له‌و پاڵپشتییانه‌ ده‌كات كه‌ بۆ داواكه‌ى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ده‌خرێنه‌ڕوو. راپۆرته‌كه‌ باس له‌وه‌ ده‌كات هه‌ر یه‌كه‌ له‌ عه‌ممار حه‌كیم سه‌رۆكى ره‌وتى حیكمه‌ و حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى نه‌سر پێشوازییان له‌ ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ى كازمى كردووه‌.

به‌ڵام تا ئێستا جگه‌ له‌ سه‌در، هه‌ر یه‌كه‌ له‌ نوورى مالیكى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا و قه‌یس خه‌زعه‌لى سكرتێرى میلیشیاى عه‌سائیب وه‌ڵامى ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌یان نه‌داوه‌ته‌وه‌. 

شه‌رق ئه‌وسه‌ت باس له‌وه‌ ده‌كات ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ى كازمى له‌لایه‌ن سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و محه‌مه‌د حه‌لبووسى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق و ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكى فه‌ڕه‌نسا پێشوازى لێكراوه‌.

دوێنێ مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق داواى له‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان له‌سه‌ر مێزێكى نیشتیمانى گفتوگۆ بكه‌ن، دوور تۆمه‌تباركردنى یه‌كتر بۆ ئه‌وه‌ى به‌ میكانیزمى چارسه‌رییه‌كان بگه‌ن. 
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین