عزه‌ت شابه‌نده‌ر: حه‌لبووسى له‌ گاڵته‌كردن به‌ په‌رله‌مان بێده‌نگه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

عزه‌ت شابه‌نده‌ر سیاسه‌تمه‌دارى به‌ ناوبانگى شیعه‌ ره‌خنه‌ له‌ بێده‌نگبوونى محه‌مه‌د حه‌لبووسى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق له‌به‌رانبه‌ر رووداوه‌كانى ناو په‌رله‌مان ده‌گرێت و پێیوایه‌ ئه‌مه‌ سووكایه‌تییه‌ به‌ دامه‌زراوه‌ى یاسادانان.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ دووى ئاب 2022 عزه‌ت شابه‌نده‌ر له‌ تویتێكدا ره‌خنه‌ له‌ بێده‌نگبوونى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق و په‌رله‌مانتاران ده‌گرێت و ده‌ڵێ، "رێگه‌دان به‌وه‌ى په‌رله‌مان ببێته‌ چایخانه‌ بۆ نێرگه‌له‌كێشان و بازاڕى فرۆشتنى جگه‌ره‌ و سمیت، سه‌كۆكانى بكرێنە شانۆیه‌ك بۆ گاڵته‌جارى و نوكته‌، له‌گه‌ڵ بێده‌نگبوونى سه‌رۆكى په‌رله‌مان و زۆربه‌ى په‌رله‌مانتاران، ئه‌مه‌ سووكایه‌تییه‌كى گه‌وره‌یه‌ به‌ دامه‌زراوه‌ى یاسادانان، هه‌روه‌ها سووكایه‌تییه‌ به‌و متمانه‌یه‌ى گه‌ل به‌ نوێنه‌رانى داوه‌".

شابه‌نده‌ر له‌ سه‌ره‌تاى تویته‌كه‌یشى گوتوویه‌تى، "له‌گه‌ڵ گۆڕانكارییم بۆ باشتر، به‌ڵام به‌ ئامرازى باشتر".

له‌ رۆژى شه‌ممه‌ى رابردووه‌وه‌ لایه‌نگرانى سه‌در له‌ناو په‌رله‌مانى عێراق مانگرتیان راگه‌یاندووه‌، تا ئێستا به‌رده‌وامن. محه‌مه‌د حه‌لبووسى له‌ سه‌ره‌تاى رووداوه‌كان دانیشتنه‌كانى په‌رله‌مانى بۆ كاتێكى نادیار دواخست.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین