هاوپەیمانى فەتح و چوارچێوەى هاوئاهەنگى پێشوازى لە دەستپێشخەرییەکەى سەرۆک نێچیرڤان بارزانى دەکەن کوردستانی

نوچەنێت:

دواى ئەوەى سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە دەستپێشخەرییەکدا، داواى لە لایەنە سیاسییەکانى عێراق کرد لە هەولێر کۆببنەوە و دەست بە گفتوگۆى کراوە بکەن، هەر یەک لە هاوپەیمانى فەتح و چوارچێوەى هاوئاهەنگى پێشوازى لە دەستپێشخەرییەکەى سەرۆک نێچیرڤان بارزانى دەکەن.

سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، دوێنێ (31)ـى تەممووزى (2022) لە دەستپێشخەرییەکدا ڕاگەیاند، "هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هه‌میشه‌ به‌شێك ده‌بێت له‌ چاره‌سه‌ر، بۆیه‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌ په‌یوه‌نداره‌كانى عێراق بانگهێشت ده‌كه‌ین بێن له‌ هه‌ولێرى پایته‌ختى دووه‌میان ده‌ست به‌ گفتوگۆیه‌كى كراوه‌ى كۆكه‌ره‌وه‌‌ بكه‌ن و له‌ سه‌ر بنه‌ماى به‌رژه‌وه‌ندییه‌ باڵاكانى وڵات بگه‌نه‌ لێكگه‌یشتن و ڕێككه‌وتن."

لە بەرامبەردا محەممەد مەهدی بەیاتى، سەرکردە لە هاوپەیمانیی فەتح لەبارەی دەستپێشخەرییەکەى سەرۆک نێچیرڤان بارزانى بە رووداوى ڕاگەیاند،  دەستپێشخەرییەکەى سەرۆکى هەرێمى کوردستان دەستپێشخەرییەکى باش و جوانە، نامانەوێت پرسەکە تەنها لە کوردستان قەتیس بکرێت، چونکە ئەو قەیرانە مەترسییەکەى کەمترە لە مەترسیی سیستمى سیاسى بەشێوەیەکى گشتى، هیواخوازین ئەو دەستپێشخەرییە ناکۆکەکان لە بەغداش بگرێتەوە و نوورى مالیکى و موقتەدا سەدر و سەرجەم لایەنە ناکۆکەکانى دیکە بگرێتەوە بۆ ئەوەى هاوکار بن بۆ چارەسەرى ئەو کێشەیە، دەستپێشخەرییەکە باشە و بنەماڵەی سەرۆک بارزانی دەستپێشخەرن بۆ ئەو پرسانە و بنەماڵەیەکی ئایینى رێز لێگیراون لە عێراق و پێویستە ئەوانیش بەشێک لە بەرپرسیارێتى و قورسایی ئەو کێشەیە هەڵبگرن، ئێمە پاڵپشتیی ئەو دەستپێشخەرییە دەکەین، بەتایبەت ئەگەر فراوان بکرێت و لە هەولێرەوە بگوێزرێنەوە بۆ بەغدا تاوەکو هەمووان نزیکبن و کۆببنەوە.

ئەحمەد ئەسەدی، سەرکردە لە چوارچێوەی هاوئاهەنگی ڕایدەگەیێنێت، پێشوازی لە دەستپێشخەریەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکەن، لەپێناو چارەسەری قەیرانی ئێستای عێراق، لەسەر بنەمای یاسا و دەستوور و بەرژەوەندی گەل.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین