خۆپیشاندان سه‌رجه‌م شاره‌كانى عێراق ده‌گرێته‌وه‌ و سوپا روونكردنه‌وه‌ ده‌دات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ره‌وتى سه‌در داوا ده‌كات له‌ ته‌واوى پارێزگاره‌كانى عێراق خۆپیشاندان بكرێت و وه‌زاره‌تى به‌رگرییش روونكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر جیابوونه‌وه‌ى ئه‌فسه‌ران ده‌دات، دووپات له‌سه‌ر بێلایه‌نى سوپا ده‌كاته‌وه‌.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، یه‌كى ئابى 2022 ساڵح محه‌مه‌د عێراقى كه‌ به‌ "وه‌زیرى سه‌در" ناسراوه‌، په‌یامێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و تێیدا داوا له‌ لایه‌نگرانى ره‌وته‌كه‌ى ده‌كات له‌ ته‌واوى شاره‌كان خۆپیشاندان بكه‌ن "جگه‌ له‌ نه‌جه‌ف" پاڵپشتى خۆپیشانده‌رانى ناوچه‌ى سه‌وز بكه‌ن.

خۆپیشاندانه‌كه‌یش كاتژمێرى پێنجى ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ ده‌بێت، كه‌ هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ خۆپیشاندانه‌كه‌ى لایه‌نگرانى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى. 

هه‌ر ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تى به‌رگرى روونكردنه‌وه‌ى داوه‌، له‌سه‌ر ئه‌و ده‌نگۆیه‌ كه‌ ده‌ڵێ ئه‌فسه‌رانى سوپا چوونه‌ته‌ ریزى خۆپیشاندانه‌كانه‌وه‌. وه‌زاره‌تى به‌رگرى باس له‌وه‌ ده‌كات سه‌رچاوه‌ى ئه‌و ده‌نگۆیه‌ ڤیدیۆى ئه‌فسه‌رێكى خانه‌نشینه‌ كه‌ له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ و به‌گوته‌ى وه‌زاره‌ته‌كه‌، ئه‌م ئه‌فسه‌ره‌ په‌یوه‌ندى به‌ سوپاوه‌ نه‌ماوه‌.

وه‌زاره‌تى به‌رگرى دووپات له‌سه‌ر بێلایه‌نى سوپا ده‌كاته‌وه‌ و ده‌ڵێ، "كار ده‌كه‌ین بۆ پاراستنى خۆپیشانده‌ران و موڵكى گشتى و تایبه‌ت".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین