له‌ رانیه‌ درۆنێک ئۆتۆمبیلێك ده‌كاته‌ ئامانج کوردستانی

نوچه‌نێت

له‌ رێگه‌ى نێوان چوارقوڕنه‌- ده‌ربه‌ندى رانیه‌ فڕۆكه‌یه‌كى بێ فڕۆكه‌وان ئۆتۆمبیلێك ده‌كاته‌ ئامانج و تا ئێستا باس له‌ یه‌ك بریندار ده‌كرێت.

ه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ یه‌كى ئابى 2022 درۆنێك له‌ رێگه‌ى چوارقوڕنه‌- رانیه‌ ئۆتۆمبیلێكى جۆرى لاندکروزه‌ر ده‌كاته‌ ئامانج ئێستا تیمه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌ شوێنى رووداوه‌كان و خه‌ریكى لێكۆڵینه‌وه‌.

هیوا قه‌ره‌نى سه‌رپه‌رشتیارى ئیدارى راپه‌ڕین له‌ لێدوانێكى بۆ ماڵپه‌ڕى رووداو، رووداوه‌كه‌ پشتڕاست ده‌كاته‌وه‌ و باس له‌وه‌ ده‌كات تا ئێستا یه‌ك بریندار هه‌یه‌.

به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى بڵاوكراونه‌ته‌وه‌، دوو كه‌س سه‌رنشینى ئۆتۆمبیله‌كه‌ بوون و چه‌كدارى په‌كه‌كه‌ن، هه‌ردووكیشیان بریندارن. یه‌كیان له‌ رانیه‌ چاره‌سه‌رى وه‌رده‌گرێت و ئه‌ویتریش به‌ بریندارى رایكردووه‌. 

هه‌رچه‌نده‌ تا ئێستا هیچ لایه‌نێكى فه‌رمى باسى لایه‌نى هێرشبه‌ر نه‌كردووه‌، به‌ڵام له‌ ماوه‌ى رابردوودا توركیا هاوشێوه‌ى ئه‌و هێرشانه‌ى له‌ سنوورى هه‌رێمى كوردستان ئه‌نجام داوه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین