ئەمەریکا: لە نزیکەوە چاودێرى خۆپیشاندانەکانى بەغدا دەکەین عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت:

باڵیۆزخانەى گشتى ئەمەریکا لە بەغدا، لە بارەى خۆپیشاندانەکانى بەغدا ڕاگەیێندراوێک بڵاودەکات و دەڵێت، "چاودێرى ئەو پشێویەى بەغدا دەکەین."

ئەمڕۆ یەکشەممە (31/تەممووز/2022) کونسوڵخانەى ئەمەریکا لە هەولێر، دەقى ڕاگەیێندراوى باڵیۆزخانەى ئەمەریکاى لە بەغدا بڵاوکردەوە سەبارەت بە خۆپیشاندانەکانى بەغدا و دەشڵت، "لە نزیکەوە چاودێریی ئەو پشێویەی بەغداد دەکەین و نیگەرانین بەو ڕاپۆرتانەی ئاماژە بە توندوتیژی دەکەن."

باڵیۆزخانەى ئەمەریکا لە بەشێکى ترى ڕاگەیێندراوەکەیدا ئاماژە بەوەدەکات، "مافی خۆپیشاندانی ئاشتیانە و ئازادیی ڕادەربڕین لە دەستوری عێراقیدا بەرزڕاگیراون و چەسپاون."

دەشڵێت، "ئێمەش دەنگی خۆمان دەخەینە پاڵ گشت لایەنە سیاسیەکانی عێراق لە داواکاریان بۆ دانبەخۆداگرتن و دورکەوتنەوە لە توندوتیژی و چارەسەرکردنی جیاوازیە سیاسیەکانیان لە ڕێی پڕۆسەیەکی ئاشتیانە و لە ژێر ڕێنمایی دەستوری عێراقیدا."

دوێنێ (30)ـى تەممووزى (2022) لایەنگرانى موقتەدا سەدر، دەستیان بە خۆپیشاندان کرد و دواتر چوونە ناو هۆڵى پەرلەمانى عێراق، کە تاوەکو ئێستا ئەم شوێنەیان چۆڵ نەکردووە.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین