یه‌كێتى ئه‌وروپا له‌ بارودۆخى عێراق نیگه‌رانه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

شاندى یه‌كێتى ئه‌وروپا له‌ عێراق له‌ راگه‌یێندراوێكدا نیگه‌رانى خۆى له‌ بارودۆخى عێراق ده‌رده‌بڕێ و داوا له‌ لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان ده‌كات رێگه‌ به‌ توندوتیژى زیاتر نه‌ده‌ن.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 31/ ته‌مووز/ 2022 شاندى یه‌كێتى ئه‌وروپا له‌ عێراق له‌ راگه‌یێندراوێكدا كه‌ له‌ ماڵپه‌ڕى ئاژانسى عێراق بڵاوكراوه‌ته‌وه‌  ده‌ڵێ، "هه‌ست به‌ نیگه‌رانى ده‌كه‌ین له‌ به‌رده‌وامبوونى ناڕه‌زاییه‌كان و هه‌ڵكشانى زیاترى گرژییه‌كان له‌ به‌غدا".

شاندى یه‌كێتى ئه‌وروپا ده‌ڵێ، "داوا له‌ لایه‌نه‌كان ده‌كه‌ین دان به‌خۆیان بگرن بۆ رێگریكردن له‌ توندوتیژى زیاتر، پێویسته‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان بابه‌ته‌كان به‌ گفتوگۆى سیاسى و له‌ چوارچێوه‌ى ده‌ستوور چاره‌سه‌ر بكرێن".

سه‌باره‌ت به‌ خۆپیشانده‌رانیش شاندى یه‌كێتى ئه‌وروپا داوا ده‌كات، خۆپیشاندانى ئاشتیانه‌ بكه‌ن و رێز له‌ یاسا و دامه‌زراوه‌كانى ده‌وڵه‌ت بگرن".

دوێنێ بۆ جارى دووه‌م لایه‌نگرانى ره‌وتى سه‌در خۆپیشاندانیان له‌ دژى كاندیدى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى بۆ سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌ت كرد، دواتر له‌ناو په‌رله‌مان مانگرتنیان راگه‌یاند و ئێستایش به‌رده‌وامه‌.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین