سەرۆک نێچیرڤان بارزانى: ئه‌نفالى بارزانییه‌كان هێزێكى گه‌وره‌ترى به‌خشیه‌ به‌رخودانى گه‌لى كوردستان کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە ساڵیادى (39) ساڵەى جینۆساید و ئەنفالکردنى هەشت هەزار بارزانى پەیامێکى بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێت، "سه‌رى ڕێز و نه‌وازش له‌به‌رده‌م گیانى پاكى ئه‌نفالكراواندا داده‌نوێنین، به‌وپه‌ڕى شكۆوه‌ یادیان ده‌كه‌ینه‌وه‌."

ئەمڕۆ یەکشەممە (31/تەممووز/2022) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە پەیامێکدا ڕاگەیاند، "ئه‌مڕۆ له‌م یاده‌دا كه‌ ڕوفاتى سه‌د ئه‌نفالكراوى بارزانى به‌ خاكى پیرۆزى نیشتمان ده‌سپێرین، دڵ و هۆش و خه‌یاڵم لاى دایك و هاوسه‌ر و خوشكانى جگه‌رسووتاوى ئه‌نفالكراوان و منداڵ و كه‌سوكاریانه‌، هاوسۆز و هاوخه‌میانم."

 

دەقى په‌یامەکەى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان له‌ یادى ئه‌نفالى بارزانییاندا:

ئه‌مڕۆ له‌ سى و نۆ ساڵه‌ى یادى جینۆساید و ئه‌نفالكردنى هه‌شت هه‌زار مێردمنداڵ و گه‌نج و پیاوى سڤیلى بارزانیدا، سه‌رى ڕێز و نه‌وازش له‌به‌رده‌م گیانى پاكى ئه‌نفالكراواندا داده‌نوێنین، به‌وپه‌ڕى شكۆوه‌ یادیان ده‌كه‌ینه‌وه‌.

سڵاو و ڕێز بۆ خێزان و كه‌سوكاریان ده‌نێرین كه‌ دواى ئه‌و تاوان و مه‌رگه‌ساته،‌ به‌رگه‌ى ژیانێكى زۆر سه‌خت و تاڵیان گرت و هه‌زاران دایكى سه‌ربه‌رز، به‌ ته‌نیا و بێچاره‌ ئه‌ركى بژێو و په‌‌روه‌رده‌كردنى منداڵانیان كه‌وته‌ ئه‌ستۆ و نه‌وه‌یه‌كى دڵسۆزیان پێگه‌یاند. ئه‌و دایكانه‌ مایه‌ى شانازین و ده‌ستیان ماچ ده‌كه‌م.

وه‌ك چۆن هه‌موو ئه‌و تاوان و مه‌رگه‌ساتانه‌ى مێژوو نه‌یانتوانى ئیراده‌ى گه‌لى كوردستان بۆ ژیان و مانه‌وه‌ بشكێنن، بێسه‌روشوێنكردن و ئه‌نفالى بارزانییه‌كانیش هێزێكى گه‌وره‌ترى به‌خشیه‌ به‌رخودانى گه‌لى كوردستان و تێكۆشانى له‌پێناو ئازادیدا و تاوانبارانى ئه‌نفال نابوود بوون.

ئه‌مڕۆ له‌م یاده‌دا كه‌ ڕوفاتى سه‌د ئه‌نفالكراوى بارزانى به‌ خاكى پیرۆزى نیشتمان ده‌سپێرین، دڵ و هۆش و خه‌یاڵم لاى دایك و هاوسه‌ر و خوشكانى جگه‌رسووتاوى ئه‌نفالكراوان و منداڵ و كه‌سوكاریانه‌، هاوسۆز و هاوخه‌میانم. سوپاس و پێزانین بۆ خه‌ڵكى جوامێر‌ى هه‌ولێر و هه‌موو ئه‌وانه‌ى یارمه‌تیى كه‌سوكارى ئه‌نفالكراوانیان دا.

سڵاو و دروود بۆ گیانى پاكى شه‌هیدان، یادیان هه‌میشه‌ به‌ خێر.

نێچیرڤان بارزانى

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان

2022/7/31

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین