ده‌سه‌ڵاتى راگه‌یاندنى شه‌ڕ له‌ بایدن وه‌رده‌گیرێته‌وه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ئه‌ندامانى كۆنگرێس له‌ هه‌وڵى ئه‌وه‌دان پرۆژه‌ بڕیارێك گه‌ڵاله‌ بكه‌ن، كه‌ ده‌سه‌لاتى راگه‌یاندنى شه‌ڕ و جووڵاندنى هێز له‌ سه‌رۆكى ئه‌مریكا وه‌ربگرێته‌وه‌ و جارێكى تر به‌ كۆنگرێس بدرێته‌وه‌.

ماڵپه‌ڕى ئارتى رووسى ئه‌مڕۆ شه‌موو 13ى ئادار بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌، چه‌ند ئه‌ندامێكى كۆنگرێسى ئه‌مریكا خه‌ریكى ئاماده‌كردنى پڕۆژه‌ بڕیارێكن بۆئه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى راگه‌یاندنى شه‌ڕ و كرده‌ى سه‌ربازى و جوڵاندنى هێز له‌ سه‌رۆكى ئه‌مریكا وه‌ربگرنه‌وه‌ و جارێكى تر به‌ كۆنگرێسى بده‌نه‌وه‌.

گریگۆى میكس ئه‌ندامى لیژنه‌ى كاروبارى ده‌ره‌وه‌ له‌ ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى كۆنگرێس له‌ لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى رایگه‌یاندووه،‌  لیژنه‌كه‌یان ده‌ستى به‌ گفتوگۆ كردووه‌ بۆئه‌وه‌ى رێپێدانه‌كه‌ له‌ سه‌رۆك وه‌رگرنه‌وه‌ كه‌ كاتى خۆى به‌هۆى شه‌ڕى عێراقه‌وه‌ پێى درابوو.

دووپاتیشى كردووه‌ته‌وه‌ له‌ چه‌ند هه‌فته‌ى داهاتوودا  ئه‌و یاسایه‌ ئاماده‌ ده‌بێت.

له‌ 20 ساڵى رابردوو سه‌رۆكى ئه‌مریكا 
40 جار ده‌سه‌ڵاتى كرده‌ى سه‌ربازى به‌كارهێناوه‌ 
 
 

له‌سه‌رده‌مى سه‌رۆكایه‌تى دۆناڵد تره‌مپ كۆنگرێس جارێكى تر هه‌وڵى وه‌رگرتنه‌وه‌ى ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ى له‌ سه‌رۆك داوه‌، به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو، به‌هۆى ئه‌وه‌ى كۆمارییه‌كان ده‌سه‌ڵاتیان به‌سه‌ر ئه‌نجوومه‌نى پیرانه‌وه‌ هه‌بوو.

به‌گوێره‌ى ده‌ستوور كۆنگرێسى ده‌سه‌ڵاتى بڕیاردانى بۆ كرده‌ى سه‌ربازى هه‌یه‌، به‌ڵام له‌   20 ساڵى رابردوودا سه‌رۆك ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ى به‌كارهێناوه‌ و دواجاریش جۆ بایدن له‌ سێى ئه‌م مانگه‌ له‌ دژى میلیشیاكانى سه‌ربه‌ ئێران له‌ سووریا به‌كارى هێنا.

باربارا لی ئه‌ندامى كۆنگرێس له‌ لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى ده‌ڵێ، ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ وه‌ك پاساوێك بۆ 40 هێرش له‌ 19 وڵات به‌كارهاتووه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین