سه‌در به‌ تووندى وه‌ڵامى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى ده‌داته‌وه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

سه‌در وه‌ڵامى ئه‌و په‌یامه‌ى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى ده‌داته‌وه‌، كه‌ داواى كرد بوو خۆپیشاندان بۆ پاراستنى ده‌وڵه‌ت بكرێت، سه‌در له‌ وه‌ڵامدا ده‌ڵێ، "تێكدانى ئاسایشى هه‌رێمى كوردستان و ئه‌نبار شكاندنى شكۆى ده‌وڵه‌ته‌".

دواى ئه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 30/ ته‌مووز / 2022 چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى داواى له‌ لایه‌نگرانى كرد بۆ پاراستنى ده‌وڵه‌ت و داموده‌زگاكانى خۆپیشاندان بكه‌ن، ساڵح محه‌مه‌د عێراقى كه‌ به‌ "وه‌زیرى موقته‌دا سه‌در" ناسراوه‌ تویتێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و تێیدا ده‌ڵێ، "تێكدانى ئاسایشى هه‌رێمى كوردستان و ئه‌نبار شكاندنى شكۆى ده‌وڵه‌ته‌" ئه‌مه‌ ئاماژه‌یه‌ بۆ ئه‌و هێرشانه‌ى كه‌ له‌ دوو ساڵى رابردوو له‌لایه‌ن میلیشیاكانه‌وه‌ كراونه‌ته‌ سه‌ر هه‌رێمى كوردستان.

ساڵح عێراقى ده‌ڵێ،" ته‌قاندنه‌وه‌ى درۆنه‌كان شكاندنى شكۆى ده‌وڵه‌ته‌، نه‌وه‌ك پاراستنى دامه‌زراوه‌كان له‌ گه‌نده‌ڵى، شكاندنى شكۆى ده‌وڵه‌ت بێت، تێكدانى تایفه‌گه‌رییانه‌ بۆ ئاسایش له‌ كوردستان و ئه‌نبار شكاندنى شكۆى ده‌وڵه‌ته‌".

دواتر ساڵح عێراقى هه‌ڕه‌شه‌ ده‌كات و ده‌ڵێ، "نه‌كه‌ن بانگه‌شه‌ بۆ تێكدانى سه‌لامه‌تى ناوخۆ بكه‌ن، وه‌ك پێشتر له‌ مانگرتنه‌كه‌ كردتان گوایه‌ له‌ دژى "هه‌ڵبژاردنه‌ ساخته‌كه‌ى ئێستا بووه‌" وه‌ك بانگه‌شه‌تان بۆ ده‌كرد.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین