تورکیا بەرپرسێکى په‌كه‌كه‌‌ له‌ سلێمانى دەکاتە ئامانج تورکیە

نوچەنێت:

دەزگاى هەواڵگریى نیشتیمانى تورکیا (میت) بڵاويكردەوە، تيمێكى ئەو دەزگايە خه‌ديجه‌ هەزه‌ر، كە ناسراوە بە (بێريڤان زيلان) ئه‌ندامى كۆنسەى بەڕێوبەرايەتى پارتى كرێكارانيان له‌ ئۆپه‌راسيۆنه‌كى تايبه‌ت له‌ هەرێمى كوردستان له‌ پارێزگاى سلێمانى كوشتووە.

ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه‌ (28/ته‌مموز/2022) ماڵپه‌رى (ئه‌نادۆڵ)ى توركى بڵاويكرده‌وه‌، به‌پێى ئه‌و زانيارييانه‌ى له‌لايه‌ن ده‌زگاى هه‌واڵگيرى ميت راگه‌يێندراوه‌، (بێريڤان زيلانى) کە له‌ ساڵى (1991)وە پەیوەندى بە ڕیزەکانى  په‌كه‌كەوە کردووە‌، هەروەها بەشدارى چه‌ندين چالا‌كى سیاسى و سەربازی له‌ باكوورى عێراق كردووە. 

سەبارەت بە شوێنى كوژرانى دەزگاى ميت بڵاويكردۆتەوە لە شارى سلێمانى كراوەتە ئامانج، ئەو كەسانەشى ئەو كارەيان ئەنجامداوە پاشان بە سەلامەتى گەيشتينەوە توركيا.

خه‌ديجه‌ هەزه‌ر خوشكى په‌رله‌مانتارى پێشووى هه‌ده‌پ‌ ئۆغيا هەزه‌ر ئۆزتوركه‌ كه‌ به‌رپرسى رێكخراوى ژنان بووه‌ له‌ پارتى ژيانى ئازادى كوردستان "بژاك"، هەروەها چەندين پۆستى ترى جۆراوجۆرى لە ريزەكانى پارتى كرێكارانى كوردستان وەرگرتووە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین