ئاسایشى سلێمانى دەست بەسەر (149) کیلۆگرام ماددەى هۆشبەردا دادەگرێت کوردستانی

نوچەنێت:

لە پارێزگاى سلێمانى دەستبەر بە (149) کیلۆم گرام ماددەى هۆشبەر دادەگیرێت. ئاسایشى سلێمانى لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، لە دوو چالاکى جیا توانراوە ئەم ماددە هۆشبەرانە دەستى بەسەرداگیراوە و بەشێکیان لە ناو ڕۆنى ئۆتۆمبێل شاردراونەتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (28/تەممووز/2022) بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، هێزەکانى ئاسایش "لە چوارچێوەی لە بڵاوبوونەوەی هەر جۆرە ماددەیەكی هۆشبەر، كە زیان بە ئابووری هەرێم دەگەیەنێت، لە دوو چالاكیدا دەستیان بەسەر بڕێكی زۆر ماددەی هۆشبەردا گرت، لە چالاكی یەكەمدا دوای لێكۆڵینەوەی وورد و بەدواداچوون هێزەكانی ئاسایش بەفەرمانی دادوەر لە رۆژی (14/6/2022) دەستیان بەسەر بڕی (92) كیلۆگرام ماددەی كریستاڵدا گرت".

ئاسایشى سلێمانى سەبارەت بە بەشى دووەمى چالاکییەکەیان لە بەشێکى ڕاگەیێندراوەکەیدا دەڵێت، "لە رێگەی یەكێك لە بازگەكانەوە لە رۆژی (25/7/2022) دەستیان بەسەر بڕی (57) كیلۆگرام ماددەی كریستاڵدا گرت، كە لەناو قوتوی ڕۆنی ئۆتۆمۆبێلدا شاردرابوونەوە و تۆمەتبار كە ناوی (ح.ع.م) و لەدایكبووی 1989 یەوە بەرەگەز كوردە، بەنیازبوو لە شاری سلێمانیەوە بیباتە شارەكانی تری هەرێمی كوردستان و بەفەرمانی دادوەر بەپێی یاسای ماددە هۆشبەرەكان ڕاگیراوە و دەست بەسەر كریستاڵەكەدا گیراوە".

ساڵانە لە هەرێمى کوردستان بە سەدان کەس لەسەر بازرگانیکردن و بەکارهێنانى ماددە هۆشبەرەکان دەستگیر دەکرێن، ژمارەکان بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین