خۆپیشاندان له‌ دژى كاندیدى سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌تى عێراق ده‌ستیپێكرد عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

له‌ به‌غدا خۆپیشاندانى لایه‌نگرانى ره‌وتى سه‌در له‌ دژى كاندیدبوونى محه‌مه‌د شیاع سوودانى بۆ سه‌رۆكایه‌تى حكومەتی عێراق ده‌ستیپێكرد.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 27/ته‌مووز/ 2022 له‌ به‌غدا و چه‌ند ناوچه‌یه‌كى ترى عێراق، خۆپیشاندان له‌ دژى كاندیدبووونى محه‌مه‌د شیاع سوودانى به‌ڕێوه‌ ده‌چێت. له‌ به‌غدا به‌ هه‌زاران كه‌س كۆبوونه‌ته‌وه‌ و له‌ گۆڕه‌پانى ته‌حریره‌وه‌ و به‌ره‌و ده‌روازه‌ى ناوچه‌ى سه‌وز ده‌چن.

به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارى و وێنه‌ و ڤیدیۆیانه‌ى بڵاوكراونه‌ته‌وه‌، هێزه‌ عێراقییه‌كان خراوه‌نه‌ته‌ ئاماده‌باشییه‌وه‌ و ده‌یانه‌وێ رێگه‌ نه‌ده‌ن خۆپیشانده‌ران به‌ره‌و ناوچه‌ى سه‌وز بچن.

سه‌ره‌تاى ئه‌م هه‌فته‌یه‌ چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى شیعه‌، محه‌مه‌د شیاع سوودانییان بۆ سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌تى داهاتووى عێراق كاندید كرد. ره‌وتى سه‌در دژایه‌تى خۆى بۆ سوودانى راگه‌یاند و دوێنێ به‌رپرسێكى سه‌در گوتى، "له‌ 2019وه‌ كاندیدبوونى سوودانى جارێكى تر ره‌تكراوه‌ته‌وه‌، چونكه‌ ره‌وتى سه‌در له‌گه‌ڵ بیرۆكه‌ى گه‌ڕانه‌وه‌ى حزبى ده‌عوه‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌ت نییه‌".
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین