سەرۆک بارزانى و باڵیۆزى بەریتانیا لە عێراق کۆبوونەوە
نوچەنێت:
ئەمڕۆ چوارشەممە (27/تەممووز/2022) سەرۆك مەسعود بارزانی لە سەلاحەددین پێشوازی لە مایك برایسۆن ڕیچاردسۆن باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق و شاندێكی یاوەری كرد.
بارەگاى بارزانى لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "لە دیدارەكەدا دوایین پێشهاتەكانی گۆڕەپانی سیاسیی عێراق و بابەتی پۆستی سەرۆك كۆمار و سەرۆك وەزیرانی ئاییندەی عێراق خرایە بەرباس و گفتوگۆ."
بەپێى ڕاگەیێندراوەکە، "پەیوەست بە پڕۆسەی سیاسی عێراق و حكوومەتی داهاتوو جەخت لەوە كرایەوە كە پێویستە پڕۆگرامەكانی حكوومەتی داهاتوو لەسەر بنەمای دەستوور و بەپێی پڕەنسیپەكانی شەراكەت و هاوسەنگی و سازان بێت."
هاوکات باڵیۆزى بەریتانیا لە عێراق "وێڕای ئاماژەدان بە ڕووداوی تۆپبارانكردنی دەڤەری زاخۆ جەختی لەوە كردەوە كە وڵاتەكەی پشتگیریی سەقامگیریی هەرێمی كوردستان و عێراق دەكات."
ئەوەش هاتووە، "بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی سووریا تەوەرێكی تری ئەو دانیشتنە بوو."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment