سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى پێشوازیى له‌ باڵیۆزى نوێى ئیمارات لە عێراق دەكات کوردستانی

نوچە نێت

سەرۆکی هەرێمی کوردستان و باڵیۆزی نوێی ئیمارات لە عێراق کۆبوونەوە و "دوایین پێشهاته‌کانى ناوچه‌كه‌، به‌تایبه‌تى دۆخى ئێستای سووریان تاوتوێ کرد."

ئەمڕۆ چوارشەممە (چواری کانوونی یەکەم/2024) سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە عەبدوڵڵا مەتەر خەمیس ئەلمەزرووعی، باڵیۆزی نوێی ئیمارات لە عێراق کرد.

بەگوێرەی ڕاگەیێندراوی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان سەرۆکی هەرێم، "پیرۆزباییى ده‌ستبه‌كاربوونى لێكرد و هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست، هه‌روه‌ها هه‌موو پشتگیرییه‌كى خۆى و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانى هه‌رێمى كوردستانى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى، دووپات كرده‌وه‌."

لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیێندراوەکە هاتووە، "باڵیۆزى ئیمارات سڵاو و ڕێزی سه‌رۆکی ئیمارات جه‌نابی شێخ محه‌مه‌د بن زاید ئال نه‌هیانی گه‌یانده‌ سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی، هه‌روه‌ها ستایشى پەیوەندییە بەهێزەکانی وڵاتەکەی له‌گه‌ڵ عێراق و هەرێمی کوردستاندا کرد و جەختی لە پابەندیی ئیمارات بۆ بەهێزکردنی زیاتری پەیوەندییه‌كانى، به‌تایبه‌تى له‌گه‌ڵ هەرێمی کوردستاندا کردەوە."

ڕاگەیێندراوەکە دەشڵێت، "له‌ دیداره‌که‌دا سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان سڵاو و ڕێزی بۆ جه‌نابی سه‌رۆکی ئیمارات نارد و سوپاس و پێزانینی بۆ پشتگیریی به‌رده‌وامی ئیمارات له‌ عێراق و هه‌رێمی کوردستان دووپات کرده‌وه‌. هه‌روه‌ها هه‌ردوولا ده‌رباره‌ى فراوانكردنى هاریكاریى هاوبه‌ش لە بوارە جیاکاندا، بیروڕایان گۆڕییه‌وه‌.

هەروەها ئەوەش هاتووە "دوایین پێشهاته‌کانى ناوچه‌كه‌، به‌تایبه‌تى دۆخى سووریا و چه‌ند پرسێكى دیكه‌ى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى دیداره‌كه‌ بوو."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین