سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی ئیمارات لە عێراق دەکات کوردستانی

نوچە نێت

ڕۆژی چوارشەممە (چواری كانوونی یەكەم/2024) لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە عەبدوڵڵا مەتەڕ ئەلمەزروعی باڵیۆزی نوێی ئیمارات لە عێراق كرد.

بارەگای بارزانی لە ڕاگەیێندراوێكدا دەڵێت، لە كۆبوونەوەكەدا "باڵیۆزی نوێی ئیمارات لە عێراق خۆشحاڵیی خۆی بە سەردانی بۆ هەرێمی كوردستان و دیداری لەگەڵ سەرۆك بارزانی دەربڕی و سڵاوی تایبەتی شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان سەرۆكی دەوڵەتی ئیماراتی یەكگرتووی عەرەبی بە سەرۆك بارزانی گەیاند. هەروەها ستایشی گەلی كوردستان و حكوومەت و دامەزراوەكانی هەرێمی كرد بۆ دەستەبەركردنی سەقامگیری و هەوڵ و تێكۆشان بۆ بووژانەوە و ئاوەدانی."

سەرۆك بارزانی لای خۆیەوە "بە گەرمی بەخێرهاتنی باڵیۆزی ئیمارات لە عێراق كرد و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست، سەرۆك بارزانی عەقلانیەت و پەرۆشیی سەركردایەتیی ئیماراتی بۆ ئاوەدانی و گەشەپێدانی وڵات بە نموونەیی وەسف كرد و هەروەها جەختی لە دۆستایەتی و نزیكی لەنێوان گەلی كوردستان و گەل و سەركردایەتیی دەوڵەتی ئیمارات كردەوە و خوازیاری ئەوەش بوو پەیوەندی و دۆستایەتیی نێوان هەردوولا قووڵتر و فراوانتر ببێت."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین