عێراق مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران رێكده‌خاته‌وه‌ کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

هه‌یسه‌م جبوورى راوێژكارى ته‌كنیكى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ئاشكراى ده‌كات، بیرۆكه‌ى رێكخستنه‌وه‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران هه‌یه‌ و ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران به‌ره‌و جێبه‌جێكردنى ده‌چێت.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 26/ته‌مووز/2022 هه‌یسم جبوورى لێدوانى بۆ ماڵپه‌ڕى ئاژانسى عێراق باس له‌وه‌ ده‌كات، ئه‌و ورده‌كارییه‌ى له‌سه‌ر رێكخستنه‌وه‌ى مووچه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ بوونی نییه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دووپاتى ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران نیازى هه‌یه‌ مووچه‌ رێكبخاته‌وه‌.

هه‌یسه‌م جبوورى ده‌ڵێ، "نیازێك هه‌یه‌ به‌ جۆرێك پله‌به‌ندى مووچه‌ رێكبخرێته‌وه‌، به‌شێوه‌یه‌ك بێت كه‌ دادپه‌روه‌رى كۆمه‌ڵایه‌تى ره‌چاو بكرێت. ده‌بێت جیاوازى نێوان پله‌كان كه‌م بكرێته‌وه‌، جیاوازییه‌كى زۆر له‌ نێوان فه‌رمانبه‌ران نه‌بێت، ئه‌مه‌یش جۆرێك له‌ سه‌قامیگرى دروست ده‌كات".

به‌ هۆى به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى نه‌وت له‌ عێراق، زێده‌ داهاتی ئه‌م وڵاته‌ بۆ ئه‌م ساڵ له‌ سه‌رووى 20 ملیار دۆلار ده‌بێت، ئه‌مه‌یش له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ به‌ به‌راورد به‌ لاوازى توانستى كڕینى دراوى عێراقى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران به‌ كه‌م ده‌زانرێت.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین