جارێكى تر هێرشكرایه‌ سه‌ر كێڵگه‌ى گازى كۆرمۆر

نوچه‌نێت

ره‌مه‌ك ره‌مه‌زان قایمقامى چه‌مچه‌ماڵ رایگه‌یاند، به‌ سێ مووشه‌ك هێرشكراوه‌ته‌ سه‌ر كێڵگه‌ى گازى كۆرمۆر تا ئێستایش زیانه‌كان نه‌زانراون.

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 25/ ته‌مووز/2022 به‌ سێ مووشه‌ك هێرشكراوه‌ته‌ سه‌ر كێڵگه‌ى گازى كۆرمۆر له‌ چه‌مچه‌ماڵ. ره‌مه‌ك ره‌مه‌زان قایمقامى چه‌مچه‌ماڵ بۆ ماڵپه‌ڕى رووداو زانیارییه‌كانى پشتڕاستكردووه‌ته‌وه‌ و گوتوویه‌تى، "لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ رووداوه‌كه‌ ده‌ستپێكردووه‌، تا ئێستا زیانه‌كان نه‌زانراون".

ماڵپه‌ڕى رووداو له‌ سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه‌ زانیارى ئه‌وه‌ى وه‌رگرتووه‌، دوور رووداوه‌كه‌ ئاگر كه‌وتووه‌ته‌وه‌، ئێستا تیمه‌كان خه‌ریكى كۆنتڕۆڵكردنى ئاگره‌كه‌ن.

له‌ ماوه‌ى رابردوودا سێ جارى تر هێرشكراوه‌ته‌ سه‌ر كێڵگه‌ى گازى كۆرمۆر.

له‌ ماوه‌ى دوو ساڵى رابردوودا چه‌ندان جار هێرشكراوه‌ته‌ سه‌ر دامه‌زراوه‌ گرنگه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و له‌ زۆربه‌یان میلیشیاكانى شیعه‌ به‌ ئه‌نجامدانیان تۆمه‌تبار كراون.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین