پلاسخارت: منیش له‌سه‌ر هێرشه‌كه‌ى توركیا وته‌ى خۆم ده‌بێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق و جينین پلاسخارت نوێنه‌رى ئه‌میندارى گشتى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان كۆبوونه‌وه‌ و كازمى دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ دۆسیه‌ى هێرشه‌كانى توركیا به‌ ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى ده‌گه‌ینن، پلاسخارتیش دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ى وته‌ى خۆى ده‌بێت.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 15/ته‌مووز/2022 نووسینگه‌ى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق له‌ راگه‌یێندراوێكدا باسى له‌وه‌ كردووه‌، كه‌ كازمى و پلاسخارت كۆبوونه‌ته‌وه‌ و به‌ یه‌كه‌وه‌ چه‌ندان بابه‌تیان تاوتوێ كردووه‌. كازمى بۆ پلاسخارت دووپاتى له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ عێراق سووره‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى دۆسیه‌ى هێرشه‌كانى توركیا به‌ ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى بگه‌ینێ. داوایشى له‌ كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى كردووه‌ گوێ له‌ بۆچوونى عێراق بگرن.

بڕیاره‌ سبه‌ى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى دانیشتنێكى تایبه‌ت به‌ هێرشه‌كانى توركیا بۆ سه‌ر هه‌رێمى كوردستان ئه‌نجام بدات، جنین پلاسخارت بۆ كازمى دووپاتى كردووه‌ته‌وه‌، له‌و دانیشتنه‌ ئه‌ویش وته‌ى خۆى ده‌بێت.

به‌گوێره‌ى ئامارى فه‌رمى عێراق، توركیا له‌ 2018 زیاتر له‌ 22 هه‌زار و 700 پێشێلكاریى دژى عێراق ئه‌نجام داوه‌، دواجاریش چوارشه‌ممه‌ى رابردوو بوو كه‌ له‌ هێرشێكى توركیا بۆ سه‌ر گه‌شتیارانى گونده‌ى په‌ره‌خ له‌ زاخۆ، 40 كه‌س به‌ كوژرا و برینداره‌وه‌ بوونه‌ قوربانى.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین