تورکیا جارێکى تر گوندى پەرەخ تۆپباران دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

جارێکى تر چەندین گولە تۆپ لە دەوروبەرى گوندى پەرەخ لە ناحیەى دەرکار سەر بە ئیدارەى سەربەخۆى زاخۆ کەوتەخوارەوە، بەبێ ئەوەى هیچ زیانێکى ماددى و گیانى هەبێت.

ئەمڕۆ هەینى (22/تەممووز/2022) بەپێى هەواڵێکى کوردستان 24 لە (24) کاتژمێرى ڕابردوو زیاتر لە (20) گولە تۆپ لە دەورووبەرى گوندى پەرەخ لە سنوورى ئیدارەى سەربەخۆى زاخۆ، بەتایبەت لە شوێنە گەشتیارییەکان کەوتۆتەخوارەوە.

دڵشێر عەبدولستار، بەڕێوەبەری ناحیەی دەرکار، بە رووداوى ڕاگەیاند،  تۆپبارانەکەى سوپاى تورکیا هیچ زیانێکی بە خەڵکی گوندەکە نەگەیاندووە و ئەو تۆپە لە دووری ناوچە گەشتیارییەکان کەوتووەخوارەوە.

بە وتەى خاوەن کۆمپانیاکانى گەشتیارى لە دهۆک، بە هۆى ئەم تۆپبارانەکەى گوندى پەرەخ، کە بووە هۆى بریندار بوونى (22) کەس و گیان لە دەستدانى (9) کەسى تر، کە سەرجەمیان گەشتیارى عەرەب بوون، کاریگەرى خراپى لەسەر هاتنى گەشتیاران لە شارەکانى خواروو و ناوەڕاستى عێراق دروستکردووە بۆ ناوچە گەشتیارییەکانى هەرێمى کوردستان.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین